شبكة لالش الاعلامية

سەرتراشه‌كێ هەورامان تەمەن ٩٠ سالە و بەردەوامە ل سه‌ر كاركرنێ

سەرتراشه‌كێ هەورامان تەمەن ٩٠ سالە و بەردەوامە ل سه‌ر كاركرنێ

باسنيوز:

وەستا زاھیر پیاوێکی بە تەمەنی ھەورامانە و لەناو بازاڕی شارۆچکەی خورماڵدا سەرتاشی دەکات، بەگوتەی خۆی نیوسەدەیە خەریکی سەرتاشینە، ئەو تا ئێستە ئەو ئامێرانەی پاراستووە کە سەرەتا کاری پێکردوون و خۆی گوتەنی تا مردن دەیانپارێزێ.

وەستا زاھیر عەزیز حەمەعەلی لەدایکبووی ١٩٢٨ی گوندی گوڵپی ناوچەی ھەورامانە، دەربارەی تەمەنی راستەقینەی خۆی گوتی “ھەرچەندە بیرمە کە ناونووسیان کردم بۆ دەرھێنانی ناسنامە، بەڵام دانانی ساڵی لەدایکبوونی بەگونجاو دەزانێ و دەڵێ “نزیک دەبمەوە لە ٩٠ ساڵ”.

ئەوان کە لە ساڵی ١٩٤٧ لە گوندەکەیانەوە ھاتوونەتە شارۆچکەی خورماڵ، باوکی دوکانی سەرتاشینی داناوە و بژێوی خێزانەکەیانی دابین کردووە، دەربارەی چۆنیەتی فێربوونی پیشەی سەرتاشین وەستا زاھیر گوتی “لەدوای کۆچی دوایی باوکم کە وەستای سەرتاشین بوو لە کۆتایی پەنجاکاندا، لەسەر قسەی کەسوکارم و خەڵکانی دەوروبەرم، جێگاکەی باوکم گرتەوە و دەستم بەکاری سەرتاشی کرد و ماوەیەکی زۆر سەری خەڵکیم سەقەت کرد، لە کاتی ریشتاشینیشیاندا دەموچاوی چەندین کەسم خوێناوی کردووە”.

ئەو وەفادارە بەرامبەر ئەو ئامێرانەی لە دوکانەکەیدا بەکاری ھێناون و مەکینە دەستیەکان کە کاری سەرتاشینی خەڵکی پێکردووە بە بەشێک لە سەروەتی مەعنەوی خۆی دەزانێ و دەڵێ “تامردن ھەڵیان دەگرم، ئەوانەم لەساڵانی پەنجاکانەوە کریومانە و بەکارم ھێناون و ھەڵمگرتوون، وەک ئەو کاتەی کریونم پاراستوونم، لە دوو جار ئاوارەییدا ھەڵم گرتوون، چونکە خزمەتیان کردووم تا مردن ھەڵیان دەگرم”.

وەستا زاھیر ھەرچەندە تەمەنی زۆرە بەڵام وەک دەڵێ “بەینم لەگەڵ گەنجان خۆشە، بەڵام کەمتر دێنە لام بۆ سەرتاشین، زیاتر خەڵکە بەتەمەنەکە مشتەری منن، ئەوان چاوەڕێی من دەکەن و لای کەسی دیکە سەریان ناتاشن، بەڵام گەنجەکان زۆر بەکەمی دێنە لای من بۆ سەرتاشین و چاوەرێشم ناکەن”.

زاھیر عەزیز کە تەندروستیەکی باشی ھەیە و ھێشتا زۆر بەگوڕە دەڵێ “نزیکەی پەنجا ساڵە ھەموو رۆژێک بەبەرنامە وەرزش دەکەم، چەندین کیلۆمەتر بەپێ دەبڕم و زۆربەی جاریش لەگەڵ ھاوڕێکانم دەچینە سەر شاخ”.

دەربارەی چۆنیەتی وەرزشکردنیشی دەڵێ “بەھار و ھاوین بەیانیان وەرزش دەکەم و پاییز و زستانیش بەئێواران، ھیچ شەوێک نییە پێش نووستن ٢٠ خولەک کەمتر نەگەڕێم و وەرزش نەکەم، ئەوە نھێنی تەندروستیمە، ئەو خۆراکانە ناخۆم کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و تەنھا سوود لەخواردنی خۆماڵی وەردەگرم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژنه‌كا هندی زارۆكه‌كى پلاستیكی بوو

Lalish Duhok

ژبه‌ر هلگرتنا 18 هيكان لسه‌ر پشتا ده‌ستی ناڤێ وى چوو دناڤ گینس دا

Lalish Duhok

دوو جارا مريه‌ و نهۆ دژیانێ دا مايه

Lalish Duhok