سه‌رۆكێ په‌رله‌مانێ ئه‌ورووپا: ئه‌رووپا دێ به‌رده‌وام بت ل هاريكاريكرنا پيێشمه‌رگه‌ى
سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش به‌رزده‌نرخێنێت و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌ورووپا له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌ناڵی (كوردستان24) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئەنتۆنیۆ تایانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی و لە وەڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵه‌كه ئەوەی دووپاتكردووه‌ته‌وه كه یەكێتی ئەورووپا دەستخۆشی لە پێشمەرگە دەكات لەو رۆڵەی لە جەنگی دژی رێكخراوی داعش ھەیەتی.
تایانی ئاماژەی بەوەشداوه كە لە ھاوكاری پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەری داعش بەردەوام دەبن.
سەرۆكی پەرلەمانی ئەورووپا لەبارەی ئەو ژمارەزۆرەی پەنابەر و پەناخوازان لە كوردستان ئەوەی روونكردووه‌ته‌وه كه یەكێتی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لە ھاوكارییەكانی بۆ ئەو وڵِاتانەی پەنابەری زۆریان لێیە لەوانە ئوردن و لبنان و ھەرێمی كوردستان و عێراق. گوتیشی ئەو ستراتیژیه‌تی یەكێتی ئەورووپا یە لە ئێستادا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

