شبكة لالش الاعلامية

11% ی نەوجەوانان جگارکێشن

11% ی نەوجەوانان جگارکێشن

رووداو-سلێمانی
بە تێکڕا نزیکەی 11%ی نەوجەوانانی تەمەن 13-15 ساڵان لەسەر ئاستی جیهان جگەرەدەکێشن، ئەوەش بەپێی رووپێوییەکی جیهانیی کە لەنێو خوێندکارانی چەندین وڵات ئەنجامدراوە.

راپۆرتی تایبەت بە جگەرەکێشانی لاوان، کە لەلایەن نێوەندی کۆنترۆڵکردن و پێشگیری لە نەخۆشییەکان (CDC) لە ئەمریکا ئامادەکراوە و ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەیپێکردووە، دەڵێ جگەرەکێشان لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن و پەککەوتنە و ساڵانە هۆکاری مردنی 6 ملیۆن کەسە.

رینیە ئارازۆلا، ئەنجامدەری سەرەکی توێژینەوەکە کە لە ئۆفیسی تایبەت بە جگەرە و تەندروستی لە دامەزراوە ئەمریکاییەکە کاردەکات، دەڵێ “جگەرە کاریگەری نەخوازراو لە نزیکەی هەموو ئەندامانی جەستە دەکات، دەریشکەوتووە زۆربەی جگەرەکێشەکان لە تەمەنی نەوجەوانیدا دەستیان بە کێشانی کردووە”.

ئارازۆلا هەروەها دەڵێ “ئەوانەی لە تەمەنی نەوجەوانییەوە جگەرەدەکێشن، ئەگەری زۆرترە تووشی ئالوودەبوونی درێژخایەن بە نیکۆتین ببن، بەراورد بەوانەی لە تەمەنەکانی دواتردا دەست بە جگەرەکێشان دەکەن”، بۆیە ئارازۆلا دەڵێ بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو لە مەترسیی و لێکەوتەکانی جگەرەکێشان بەدووربن، زۆر گرنگە هەوڵەکان چڕتربکرێنەوە بۆ رێگری لە جگەرەکێشانی نەوجەوانان.

توێژینەوە ئەمریکاییەکە بە سوودوەرگرتن لە داتای 61 وڵات لەنێوان ساڵانی 2012-2015 ئامادەکراوە و دەریخستووە لە نیوەی ئەو وڵاتانەدا بە تێکڕا 15%ی کوڕانی نەوجەوان و 8%ی کچانی نەوجەوان جگەرە دەکێشن.

لەنێو هەموو وڵاتانی بەشداربوودا، سریلانکا کەمترین رێژەی جگەرەکێشانی نەوجەوانانی هەبووە (1.7%) و تەیمووری رۆژهەڵات بەرزترین رێژەی هەبووە (35%).

لە کوڕانی نەوجەواندا تاجیکستان کەمترین رێژەی جگەرەکێشانی هەبووە (2.9%) و تەیمووری رۆژهەڵات خاوەنی بەرزترین رێژە بووە (61.4%. بەپێێ هەمان راپۆرت تاجیکستان کەمترین رێژەی کچآنی نەوجەوانی جگەرەکێشی هەبووە (1.6%) و بولگاریا بەرزترین رێژەی جگەرەکێشانی هەبووە لەنێو کچە نەواجەوانەکانیدا (29%).

بە تێکڕا نیوەی ئەوانەی جگەرەدەکێشن خوازیار بوونە واز لە جگەرەکێشان بهێنن، لەنێویاندا فلیپینییەکان بەرزترین رێژەی ئەو جگەرەکێشانەیان هەبووە کە خوازیار بوون واز لە جگەرەکێشان بهێنن (90%)، کەچی ئەوانەی ئۆرۆگوای کەمترین رێژەی ئەو کەسە جگەرەکێشانەیان هەبووە کە خوازیاری وازهێنان بوون (32%).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤژین ژ به‌ر ڤان سێ ئه‌گه‌ران ژێكجودا دبن

Lalish Duhok

سالا 2017 سەنگێ خوە کێم بکە

Lalish Duhok

راستى يا چۆنا رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد چی یە؟

Lalish Duhok