شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا: زێده‌تر ژ 190 هەزار کەسان ڤه‌گەرياينه‌ موسل

ئەمریکا: زێده‌تر ژ 190 هەزار کەسان ڤه‌گەرياينه‌ موسل

 رووداو- ماڵپەڕی پێنتاگۆن 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی موسڵ گەڕاونەتەوە شارەکە و رۆژ لە دوای رۆژیش ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی ئاسایی زیاتر دەردەکەون. 

پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە 191 هەزار کەس لە خەڵکی موسڵ گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە بەری رۆژهەڵاتی موسڵ، نزیکەی 320 قوتابخانە کراونەتەوە و 350 هەزار قوتابیش دەستیان بە پرۆسەی خوێندن کردووەتەوە. 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لە بەری رۆژهەڵاتی موسڵ چوار پرۆژەی دابینکردنی ئاو کراونەتەوە و ئەوانیش رۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو لیتر ئاو بۆ خەڵک دابین دەکەن. 

ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا دەستیپێکرد و ئێستاش تەنیا چەند گەڕەکێکی بەری رۆژئاوای شارەکە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماونەتەوە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌ت ل دۆر دابینكرنا گازا سپى بۆ وه‌لاتیان كۆمبوو

Lalish Duhok

ھشیار زێباری خالێن دانوستاندنێ ئاشکرا کرن

Lalish Duhok

ئه‌نجومه‌نێ دادوه‌رييا هه‌رێمێ ل سه‌ر كه‌یسا وى زه‌لامێ”شیر و دایبی زارۆكان”دزیبوو هاته‌ ده‌نگ

Lalish Duhok