قوتابییه‌ك به تانكه‌كى 17 ته‌نى دچته ئاهه‌نگا ده‌رچوونا قوتابخانێ
K24 – هه‌ولێر:
برینان بۆیس، ته‌مه‌ن 16 ساڵ، به مه‌به‌ستی چوونی بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی له قوتابخانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی رۆسێندالی لانكاشایه‌ری ئینگلته‌را، تانكێكی 17 تۆنی باپیری به‌كارهێناوه.
برینان به به‌كارهێنانی ئه‌و تانكه، ته‌واوی قوتابی و هاوپۆله‌كانی خۆی له قوتابخانه‌ی ئالده‌ر گرانگ شۆك كردووه، كاتێك هاوپۆله‌كه‌یان له‌سه‌ره‌وه‌ی تانكێكی 17 تۆنی بینیويانه به‌ره‌و ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابخانه ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌كه‌ش رایده‌گه‌نێت، به‌كارهێنانی تانك له جیاتی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، دیمه‌نێكی نامۆیه و هه‌مووان تووشی شۆك كردووه.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، قوتابییان له‌و رۆژه‌دا، كاری سه‌یر و نامۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئازادیشن، پێشتریش قوتابییه‌ك به داره‌بازه و تابووت، هاتبووه ئاهه‌نگی ده‌رچوون.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
