شبكة لالش الاعلامية

د ئێك ده‌مى دا 50 جگارا پێكڤه‌ دكێشت  

د ئێك ده‌مى دا 50 جگارا پێكڤه‌ دكێشت  

خەندان- 

گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەیرترین رەفتاری مرۆڤێکمان نیشان دەدات، لەیەککاتدا 50 جگەرە دادەگیرسێنێت و پێکەوە دەیانکێشێت.

ئەوەی لە دیمەنەکەدا تۆمارکراوە جگەلەوەی 50 جگەرە پێکەوە لەیەککاتدا دەکێشێت، لەنیوەی کارەکەیدا بەشێک لە جگەرەکانیش بە ئاگرەوە دەخوات و وەک خواردنێکی ئاسایی دانی پێدادەنێت و دەیجوێت.

جگەرەکانی دابەشکردووەو بەچەند شێوەیەک دەیانکێشێت، لەنێو دەمیدا چەند جگەرەیەک هەیە، لەهەردوو کونەلوتەکانیدا چەند جگەرەیەک هەیەو بەردەوام هەڵیدەمژێت، ئەمەش وەک نامۆترین رەفتاری مرۆڤەکان لای بینەرانی ئاماژەی پێکراوەو زۆرێک لەو کەسانەی تەماشاکەری بوون رەخنەی تووندی ئاڕاستە دەکەن و بەجۆرێک لە هەندێک کۆمێنتدا قسەی ناشرینی پێدەوترێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەگەڵ بڵاوبوونەوەیدا ملیۆنێک و 900 هەزار بینەری هەبووە.

جگەرەکێشان لەمێژە باسی لێوەکراوە کە زیانی گەورەی هەیەو چەندین توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی گەورەی لەسەر کراوە، ئەمە بۆ کەسێک ئاسایی و چەند کاتژمێرێک یەک جگەرە بکێشێت، بەڵام ئەو کوڕە 50 جگەرە لەیەککاتدا پێکەوە دەکێشێت و دواتر بە ئاگرەوە جگەرەکان دەخوات، زیانی ئەوە چەند دەبێت؟

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ریهـ تراشین ل ئه‌فغانستانێ نه‌ما

Lalish Duhok

ژنه‌كا مالیزى 18 جار ل خۆله‌كه‌كێ دا خۆ دگهورت

Lalish Duhok

كچه‌كا هیندی نازناڤێ بچووكترین كاپتنا فرۆكا بۆینگ 777 وه‌رگرت

Lalish Duhok