شبكة لالش الاعلامية

پەکەکە گەنجێن شنگالێ دبه‌ته‌ رەققە

پەکەکە گەنجێن شنگالێ دبه‌ته‌ رەققە
باسنيوز:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە پەکەکە دەیەوێت گەنجانی شنگال بەرەو ڕەقە ببات و دەڵێت: “ناردنیان بە فەرمانی حکوومەتی سووریا بووە”.

ماجید شنگالی، بۆ (باسنیوز) گوتی: “پەکەکە فەرمانی کردووە کە هێزەکانی خۆی لە شنگال بکشێنێتەوە بۆ ڕۆژئاوا و لەوێشەوە بۆ ڕەقە بۆ ئەوەی شەری داعشیان پێ بکات لە کاتێکدا ئێمە دەپرسین ڕژانی خوێنی کورد لە ڕەقە لەپێناو چی؟ بۆچی خەڵکی ئێزدی لە شنگالەوە هەڵبەخەڵەتێنرێت و پەکەکە بۆ مانەوەی بەرژەوەندیی خۆی لە شنگال خەڵک بکاتە قوربانیی سیاسیەتەکانی، لە کاتێکدا هەموو لایەک دەزانن پەکەکە بە فەرمانی ئێران و حکوومەتی سووریا ئەم نەخشەیەی داناوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پەکەکە بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی کە ئازادی کردوون بە ئاسانی رادەستی حکوومەتی سوریای دەکاتەوە، ئێستاش هێزەکانیان جیا لەوەی بە زۆر خەڵک دەبەنە بەرەی جەنگ و دەیانەوێت بە هەر جۆرێک هەیە هێزی خۆیان لە شنگال ببنەوە و شەڕەکەی پێ تەواو بکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێزدی داخواز دكه‌ن ب زووترین وه‌خت كچ و ژنێن ده‌ستێن داعشێ دا بێنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

ئەنجلینا جوولی:زارۆكێن رزگاربوويێن ئێزدى ژ دەستێ داعش تووشی فشارێن دەروونی بوون

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى كه‌یسا شنگال ب جینۆساید ناساند

Lalish Duhok