شبكة لالش الاعلامية

سێ کچێن دى يێن کوردێن ئێزدی ژ دەستێ داعش هاتنه‌ رزگارکرن

سێ کچێن دى يێن کوردێن ئێزدی ژ دەستێ داعش هاتنه‌ رزگارکرن

مووسڵ -KDP.info-

ئەندامی لیژنەی ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لیژنەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بۆ ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە دوای ڕزگارکردنی مووسڵ دروست کرا، ڕۆژانە دوو تا سێ کچ و ژنی ئێزدی ڕزگار دەکرێن و ئەمڕۆش سێ کچی دیکەیان ڕزگار کرد.

(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە بەردەوامیی ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لە دوای ڕزگارکردنی مووسڵدا، لیژنەکەی ئەوان کە لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ دروست کراوە، ڕۆژانە لە نێو ماڵانی مووسڵدا دوو تا سێ کچ و ژن ڕزگار دەکات و دەڵێت: ”خەڵک زۆر ھاوکاریی ئێمە دەکەن و ئاگادارمان دەکەنەوە، کە لە چ ماڵێک، کچ، یان ژنی ئێزدی ھەیە، بە جۆرێ، کە ھەندێکیان ترساون و خۆیان دێن ڕادەستی ئێمەیان دەکەن و ماڵێکیش کچێکی ھێنابووە سەرشەقام، ترسابوو لەوەی شتێکی لێ بکەن و ئازادی کردبوو.”

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی: ”دوێنێ سێ کچ و ئەمڕۆش سێ کچی دیکەمان لە مووسڵ ڕزگار کردووە و لیژنەکەی ئێمە لە کارەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی ھەر کچ و ژنێک لە نێو مووسڵ مابێت، لە دەستی داعش ڕزگاری بکەین.”

لە کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵدا لیژنەیەک دروست کرا بۆ ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی دوای ڕزگارکردنی مووسڵ، چونکە وەک باس دەکرێت ژمارەیەکی زۆری کچ و ژنی ئێزدی لە مووسڵ لەنێو ماڵاندا ماون.

بە پێی دواین ئاماری ڕزگاربووانی دەستی داعش تا ئێستا زیاتر لە ٣ ھەزار و ٥٠ کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناڤه‌رۆكا رێككه‌فتنا هه‌ولێر و به‌غدا لدۆر شنگالێ

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بنكه‌ندى هاريكاريان پێشكێشى 10قوتابخانان دكت

Lalish Duhok

به‌ربژێره‌كێ ئێزدى:”دێ كار ل سه‌ر بده‌ستڤه‌ئينانا مافێن ئێزديان كه‌ين”

Lalish Duhok