شبكة لالش الاعلامية

8 ئامۆژگارى بۆ خۆشترین و باشترین  بێنڤه‌دانا هاڤينێ ببه‌يه‌ سه‌ر 

8 ئامۆژگارى بۆ خۆشترین و باشترین  بێنڤه‌دانا هاڤينێ ببه‌يه‌ سه‌ر 
باسنيوز:
دیاره‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك به‌ هاتنى پشووى هاوین دڵخۆش ده‌بن، بەتایبەتی قوتابیان و مامۆستایان و ئەو کارمەند و فەرمانبەرانەی مۆڵەتی کارکردنیان دەخەنە وەرزی هاوینەوە.

کاتێ پشووی هاوین دێ، ده‌توانى به‌ئارەزووی خۆت ئەو کاتانەی خۆت دەخوازیت بخەویت و لە خەو هەستیت، سه‌یرى ته‌له‌ڤزیۆن بكه‌یت و خۆت بە شتی ترەوە سەرقاڵ بکەیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كاتێكى خۆشتر و سوودمه‌ندتر لە پشووی هاویندا بەسەر بەریت، دەتوانی ئەم هەشت بوارە هەڵبژێریت:

1- دەتوانی ئه‌و کارانەی لە وه‌رزه‌كانى تردا كاتت نه‌بووە بیانكه‌یت، ده‌توانیت لەو پشووەدا ئەنجامیان بدەیت، بۆ نموونە: (چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتا، یاخود گەشتێک له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا).

2- ڕاهێنانى هاوینه‌یى: ده‌توانى بچیت له‌ كۆمپانیایه‌ك كار بكه‌یت و فێرى چۆنیه‌تیى ئیشكردن ببیت، یاخود چۆنیه‌تیى كاركردن وه‌ك تیمێك و سوودوه‌رگرتن لێی، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت بۆى بڕۆیت به‌وردی و بەبیرکردنەوەوە دیارى بكه‌ بتا ماندووبوونت به‌فیڕۆ نه‌چێت.

3- پشوودان و حه‌وانه‌وه‌: دواى هه‌موو ئه‌و ماندووبوونەت، چ به‌هۆى خوێندن بێت یاخود كارکردن، پێویستیت به‌وه‌ هه‌یه‌ تۆ پشوویه‌ك بده‌یت به‌ جه‌سته‌ و مێشكت، ئەمەش به‌ چه‌ند شێوازێك ده‌كرێت، وه‌كوو: (مه‌له‌كردن، چوون بۆ شارێكى تر یاخود وڵاتێكى تر، پاڵکەوتن له‌ كه‌نار ده‌ریاكان…هتد).

4- چوون بۆ كۆرسى قوتابخانه‌: واتا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتى پشووى هاوینت، بڕۆ بۆ كۆرسێكى قوتابخانه‌ هه‌تا بۆ ساڵى دادێ وانەکانت لا ئاسانتر بێت.

5- خۆبه‌خش به‌: زۆر پڕۆژه‌ى مرۆیى هه‌یه‌ پێویستییان به‌ کاری خۆبه‌خشییه‌، تۆش ده‌توانیت به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ كاتێكى زۆر له‌ خوشت بگریت و یارمه‌تیشیان بده‌یت، هه‌روه‌ها ده‌روونى خۆشت به‌ كارى مرۆیى ئارام ده‌بێت و دڵخۆش ده‌بیت و سوودیشیان لێ وه‌رده‌گریت بۆ دواڕۆژ.

6- خۆت به‌ كارێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌: واتا كاری ئازاد، كارێك له‌گه‌ڵ خزمانتدا یاخود بۆ ماوه‌ى 3 مانگى هاوین له‌ شوێنێك كار بكه‌یت.

7- گرنگى به‌ تواناکانت بده‌: بۆ نموونه‌ ده‌توانیت بچیت بۆ یانه‌یه‌كى فووتبۆڵ یاخود باسكه‌ یان كۆرسى وێنه‌كێشان…هتد، ئه‌م كۆرسانه‌ وات لێ ده‌كەن پێش بكه‌ویت و زیاتر فێر بیت و بۆ ته‌ندروستیت باشه‌، جا چ جه‌سته‌یى یاخود ده‌روونى.

8- كارێكى جیاواز بكه‌ كه‌ له‌ ژیانتا نه‌تكردووه‌: كارێك بكه‌ كه‌ پێى ئارام بیته‌وه‌ و به‌ ته‌واوى جیاوازیى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ى ڕۆژانه‌تدا، وه‌كوو: (كاركردن له‌ بێستان و له‌ گوند…هتد).

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ساخله‌ميێ سەبارەت ب پێلا گەرمێ هۆشداريێ دده‌ت

Lalish Duhok

چاوان تمبێلا خۆ ژ دزينێ دێ پاريزى

Lalish Duhok

ئەڤ رەفتارێن ل سەر فەیسبووکی دێ ھەڤژینیا تە تێکدەن

Lalish Duhok