سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پیرۆزباهیێ ل ڕێکخەرێ گشتى يێ نوويێ گۆڕان دکت
باسنيوز:
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی٧ـی ٢٠١٧ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.
لە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی بزووتنەوەی گۆڕان، كه ئهمڕۆ بهڕێوهچوو، عومەری سەید عەلی، بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
