فەرماندەیەکى پێشمەرگەى:ده‌مێ شنگال د ده‌ستێ تیرۆریستێن داعشێ دا بوو حه‌شدا شه‌عبی ل کێده‌رێ بوو
باسنيوز:
به‌رپرسی هێزی كچانی ئێزدی له فه‌رمانده‌یی شنگالی سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ (باس)ی روون كرده‌وه، کە شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرێ و هیچ پێویستی بە حەشدی شەعبی و گرووپی چەکداتری تر نییە.
خاتی شنگالی به‌رپرسی هێزی كچانی ئێزدی له فه‌رمانده‌یی شنگال گوتی: “برینی خه‌ڵكی شنگال قووڵه و جارێكی دی خه‌ڵكی شنگال برینی خۆیان ناخه‌نه ژێر ده‌ستی كه‌سێك كه ژه‌هری پێدا بكات، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی به پشتیوانیی ئێران و به‌غدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵكی شنگال بخه‌ڵه‌تێنن، ئەو کارەیان بۆ ناچێتە سەر، چونكه ئه‌وانه چه‌ندین ساڵه خێزانه‌كانی خۆیان بردووه‌ته ئه‌وروپا. ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی شنگالیان ده‌وێت، با خێزانه‌كانیان له ئه‌وروپا بهێننه‌وه. له ساڵی 2014دا شنگال كه‌وته ده‌ستی داعش، ئه‌دی بۆچی ئه‌و كات بۆ رزگارکردنی شنگال نه‌ده‌هاتن؟ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه رزگار بوو، تازه به تازه دێن!”
گوتیشی: “بۆچی له‌و كاته‌ی ناحیه‌ی سنوونێ و شاری شنگال له ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا بوو، حه‌شدی شه‌عبی به هاواری خه‌ڵكی شنگاله‌وه نه‌هات؟ بۆچی به‌غدا له‌و كاته‌ی منداڵان له سه‌ر چیای شنگال له برسا ده‌مردن، خۆی بێده‌نگ كردبوو؟ ئێمه چاومان به هیچ هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی عیراق نه‌كه‌وتووه.”
خاتی شنگالی روونیشی كرده‌وه: “كاتێك پێشمه‌رگه سنوونێ و شنگالی رزگار كرد نزیكه‌ی 600 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هید بوون، كه‌چی كاتێك گونده‌كانی تەلقه‌سه‌ب و تەلبه‌نات و گرعوزێر به‌م دواییه له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رزگار كران، ئێمه نه‌مان دیت وێنه‌ی ته‌نیا تیرۆریستێك بڵاو بكرێته‌وه كه له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كوژرابێت. له به‌عاج گه‌لێك كچ و ژن و منداڵی رفێندراوی ئێزدی هه‌بوون، كه‌چی كاتێك به‌عاج رزگار بوو ئێمه رفێندراوێكی ئێزدیمان نه‌دیت ئازاد بكرێت.”
خاتی شنگالی ده‌شڵێ: “بڕیاری ریفراندۆم كچ و ژنانی شنگالی زۆر دڵخۆش كردووه، چونكه برینی كچ و ژنانی شنگال برینێكی قووڵه، شنگال بریندار و وێران كراوه، به ده‌نگی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئێمه شنگالی خۆمان ئاوه‌دان ده‌كه‌ینه‌وه.”
ئه‌و ئاشكراشی كرد، كه داوا ده‌كه‌ین هیچ كه‌سێكی ئێزدی له رۆژی ریفراندۆمدا له ماڵدا نه‌مێنێته‌وه، هه‌موو پێكه‌وه ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، چونكه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی زێڕێنه بۆ كوردی ئێزدی كه به هه‌موو مافێكی خۆیان بگه‌ن.
به‌رپرسی هێزی كچانی ئێزدی له فه‌رمانده‌یی شنگال سه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌شی گوت: “هیچ كاتێك په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ناتوانن ئارامی بۆ خه‌ڵكی شنگال دابین بكه‌ن، چونكه له سه‌رده‌می مالیكی له مانگی شه‌شی ساڵی 2014دا چوار لیوای سوپای عیراق به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه كه‌وتنه ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ش تیرۆریستان هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و به هه‌زاران كچ و ژن و منداڵیان رفاند و كوشت، هه‌تا ئێستاش ئێسك و پرووسكی كوژراوانی شنگال له‌نێو گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدان، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی هاتووه ده‌یه‌وێ سه‌ری رێگاكه له خه‌ڵكی شنگال بزر بكات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
