ئا‌ڤ لسه‌ر هه‌يڤێ هاته ديتن
وشه
پێگه‌ی فه‌رمی “Science Daily” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه پاشماوه‌ی گڕكانه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئاو له خۆده‌گرن.
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی Science Daily، زانایانی هه‌ردوو زانكۆی بڕاون و هاوای له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌ئه‌نجامه‌ی كه ڕه‌نگه له ناو پاشماوه‌كانی گڕكانه‌كانی چاخه دێرینه‌كانه‌وه بڕێكی زۆر له ئاو گیری خواردبێت.
ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه له گۆڤاری Nature Geoscience دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیادا زانایان پێوانه‌یان بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیشكه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ له ڕێگه‌ی ئامێره خولاوهكانهوه، كردووه.
زانایان له شه‌پۆلی ئه‌و تیشكانهیان كۆڵیوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌وه تیشكیان داوه‌ته‌وه یان ئه‌و تیشكانه‌ی كه ڕووه‌كه ههڵیمژیون و له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانیویانه بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه چ جۆره كانزا و پێكهاته‌یه‌ك له‌وێ بوونیان هه‌یه و له هه‌موو پاشماوه گڕكانییهكاندا ئاو دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ و پڕ له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریی و دیمه‌نانه‌ی له ڕێگه‌ی ئامڕازهكانهوه ده‌ستیان كه‌وت، زانایان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له تاقیگه‌دا له‌سه‌ر نموونه به‌ده‌ستهاتووه‌كان كرد.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا، زانایان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی هه‌موو پاشماوه گڕكانییه‌كان ئاویان تێدایه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ڕووی مانگ له ڕووی بوونی ئاوه‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نده.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
