کوردێن ئێزدی داخوازيێن خۆ ددهنه نهتهوهيێن ئێكگرتى
باسنيوز:
شاندێکی ئەنجومەنی رۆحانیی کوردانی ئێزدی لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ دەبێتەوە و داواکارییەکانیان دەدەنە ئەو رێکخراوە.
کەریم سولێمان، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ژمارەیەک کەسایەتیی ئێزدییان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ جێگری ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی و جێگری نێردەی تایبەتی ئەو رێکخراوە لە عێراق، کردووە.
کەریم سولێمان هەروەها رایگەیاند، شاندی کوردانی ئێزدی ژمارەیەک داواکارییان داوەتە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە تایبەت بوون بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان و ساڕێژکردنی برینی ئێزدییان.
ئەو ئەندامەی دەستەی راوێژکاریی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان ئاماژەی بەوەش کرد، کە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لە کارکردنی رێکخراوەکە بە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا کردەوە بۆ پاراستنی کەمە نەتەوە و ئایینەکان لە دەشتی نەینەوا.
هەروەک کەریم سولێمان رایگەیاند، کارکردن لە کەیسی بە جینۆسایدناساندنی کوشتاری ئێزدییان لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بەردەوامە و ”گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی“.
چەکداران داعش بە بیانووی ”کافر بوون“، هەزاران هاووڵاتیی کوردی ئێزدییان لە شاری شنگال و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا کوشت و مەزارە ”پیرۆزەکان“ی ئەو ئایینەشیان تێکدا.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نووری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
