شبكة لالش الاعلامية

د چیایەكێ كوردستانێ دا شانەیەكا مه‌زنا هنگڤینی هاته‌ ديتن  

د چیایەكێ كوردستانێ دا شانەیەكا مه‌زنا هنگڤینی هاته‌ ديتن  

وشه‌

دوو هاووڵاتی لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بەسەر ناوچە شاخاوییەكانی چیای “گارە” ڕۆیشتن و شانەیەكی گەورەی هەنگیان دۆزییەوە كە بڕی 25 كیلۆ هەنگوینی سروشتی تێدا بوو.

نەزیر زیۆكی یەكێك لەو هاووڵاتییانە كە شانە هەنگەكەیان دۆزیوەتەوە بە “وشە”ی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان لە ناو ناوچە شاخاوییەكاندا، ئەمڕۆ توانیمان شانەیەكی گەورەی هەنگ لە ناوچەی “بەرێ گارێ” لە سنووری شارۆكەی ئامێدی بدۆزینەوە كە ڕێژەیەكی زۆر هەنگوینی سروشتی تێدا بوو.

هەروەها گوتی، ماوەیەكە بە دوای شانەی هەنگ لە ناوچە چیایییەكان دەگەڕێین، دواجار ئەو شانەیەمان دۆزییەوە و دەستمان بە كۆكردنەوەی هەنگوینەكەی كرد و نزیكەی 25 كیلۆ هەنگوینی ئەسڵی و سروشتی لە شانەكە هەبوو و تەواوی هەنگوینەكەمان لەگەڵ خۆمان هێنایەوە.

ئاماژەی دا، ئەو هەنگوینەمان بۆ فرۆشتن هێناوە و هەنگوینی ئەسڵی و سروشتی كیلۆی بە 100 تا 125 هەزار دینارە.

بەرێ گارێ یەكێكە لە ناوچە شاخاوی و دارستانەكانی كوردستان و 28 گوند لەو سنوورە بوونیان هەیە، بەهۆی ئەوەی بۆردمانی فڕۆكە جەنگییەكان كەمتر لەو سنوورە ئەنجام دەدرێ، خەڵك دەتوانن بچنە ناو ئەو شاخانە و ژمارەیەكی زۆر هەنگی تێدایە و زۆرجار خەڵكی شانەی هەنگیان لێ دۆزیوەتەوە و هەنگوینی سروشتییان لە شانەكە دەرهێناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ماسکا پرۆتینا مۆزێ بکاربينە

Lalish Duhok

زه‌لامێن رۆژهه‌لاتی ل ڤان ساخله‌تێن ژنان دگه‌رن

Lalish Duhok

ژنەکا کورد د ٤٩ سالییا خوە دا دەست ب فوتبۆلێ کر

Lalish Duhok