شبكة لالش الاعلامية

دهۆک.. پێنج کوردێن ئێزدی ژ دەستێ داعش هاتنه‌ رزگارکرن

دهۆک.. پێنج کوردێن ئێزدی ژ دەستێ داعش هاتنه‌ رزگارکرن
باسنيوز:
بە گوتەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوە ئێزدییەکان بە وەکالەت، ئاشکرای کرد ئەمڕۆ دووشەممە 2017/7/31 پێنج کوردی ئێزدیی دیکە کەلە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرسیتیی داعشەوە ڕفێندرابوون، دەگەڕێنەوە پارێزگای دهۆک و لەلایەن ئەو نووسینگەوە کارەکانیان بۆ ڕادەپەڕێندرێت.

عیدان شێخ کالۆ، لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پێنج کوردی دیکەی ئێزدیی دانیشتووی گوندەکانی (کوچۆ و وردیە) کە پێکهاتوون لە ژنێک و سێ منداڵی کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ حەوت ساڵە و دانیشتووی گوندی کوچۆن و هاوکات کچێکی دیکەی تەمەن 14 ساڵی دانیشتووی گوندی وردیەی سەر بە قەزای شنگال، لەدەستی داعش ڕزگار کراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “هەر پێنج کەسەکە لە گەڕەکێکی شاری مووسڵ لەدەستی داعش ڕزگار کراون کە ڕێکەوتی 2014/8/3 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هاوڕێ لەگەڵ هەزاران کچ، ژن و منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە هێرش بۆ سەر شنگالدا بێسەروشوێن و ڕفێندران و بە سەدان کەسیان گوللەباران کران”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش سەرەدانا بنگەهێ سەخبێریا کارەبێ و ئاسایشا شاریا دكت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش 123سالیا رۆژنامەگەریا كوردی پیرۆز دكت

Lalish Duhok

ل كەمپا شاریا ئاگر بەربوو هەفت خيڤەت و دوو ترومبێلان

Lalish Duhok