“نێچیرڤان بارزانی” دێ دادگه‌هه‌كا نێڤ ده‌وله‌تی هه‌ڤ شێوێ رواندا بۆ جینۆسایدا ئێزدیان دامه‌زرينت
باسنيوز:
دامه‌زراوه‌ی فۆرینه پۆڵسی له راپۆرتێكدا باس له هه‌وڵه‌كانی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ رزگاركردنی ئێزدییانی ژیرده‌ستی داعش و كه‌یسی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانی شنگال.
پێشتر ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، راپۆرتێکی لەمەڕ ئەو پرسە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو کە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ر به كوردانی ئێزدی كراوه، په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ببات. ئه‌وان، داوا ده‌كه‌ن دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكبهێندرێت.
هەروەها ئاماژە درابوو بەوەی کە، دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێك له ناوچه‌كانی شنگال له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگار كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی دژ به كوردانی ئێزدی پێك بێت.
ئه‌و لیژنه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، تا ئێسته زیاتر له هه‌زار لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق و وڵاتانی بیانی كۆ بووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵیت، له یادی كاره‌ساتی شنگالدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائیستا 3092 كه‌س ئازاد كراون له‌لایه‌ن ئۆفیسی كاروباری رفێنراوان (سه‌ر به ئۆفیسی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) 1102 له‌وانه ئافره‌تن و 335 یان پیاون.
(خه‌یری بۆزانی) نوێنه‌ری ئیزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیش ده‌ڵیت، “1600 منداڵی ئێزدی راهێنانی دینی و سه‌ربازییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكراوه و هه‌ندێك له‌وانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئازاد كراون و ئه‌وانی تریش تائیستا له ده‌ستی داعشن.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه له سه‌ره‌تای كارهساتهكهوه داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه هاوكارییان بكات له رزگاركردنی كه‌سوكاریان، به‌ڵام بێجگه له (نێچیرڤان بارزانی) كه‌سی تر به ده‌نگیانه‌وه نه‌هاتووه، ئه‌و سه‌ره‌تا وه‌ك كه‌یسێك ده‌ستی پیكرد، دواتر بوو به ئۆفیس و ئێستا ئۆفیسه‌كه له دهۆكه و چه‌ند ئێزیدییه‌ك كاری تێدا ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كه ده‌شڵێت، له یادی كاره‌ساته‌كه‌دا (نێچیرڤان بارزانی) 30 كچی ئێزدی رزگاركراوی بینیووه بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له چیرۆكه‌كانیان بگرێت و بزانێت پێویستاین به چییه.
(بۆزانی) گله‌یی له كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه وه‌ك پێویست یارمه‌تی نه‌داون و هیچ هه‌وڵیك بۆ رزگاركردنی ئیزدییه‌كان نادات، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) ئازادیشیان ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هیچیان بۆ ناكات، ده‌شڵێت، “ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هات به هه‌موو مانایه‌ك جینۆسایده و شه‌نگالیش تائێستا ناوچه‌ی شه‌ڕه حه‌شدی شه‌عبی لێیه و به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌شه‌وه هه‌ندیك جار توركیا بۆمبارانی ده‌كات، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كان یارمه‌تیمان بدات.”
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا باس له كه‌مته‌رخه‌میی كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی كراوه له قه‌زییه‌ی به جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شنگال، له‌وباره‌یه‌وه (حوسێن حه‌سوون) نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له كۆمێتهری باڵای حكوومه‌ت بۆ جینۆسایدی ئێزدییه‌كان كه له‌لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه دامه‌زراوه ده‌ڵێت، “ئێمه سه‌ردانی دادگای لاهای و چه‌ندین دادگای نێوده‌وڵه‌تیمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هات به جینۆسایدی بناسێنین، به‌ڵام تووشی چه‌ندین گرفت بووینه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ناكات له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌ت.”
راپۆرته‌كه به وردی باسی له پشتگوێخستنی پرسی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كات له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه و ده‌ڵێت، “چونكه هه‌موو ناوچه‌كانی شنگال له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا نین و حكوومه‌تی عێراقیش نایه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم بكات، ته‌نیا له به شه‌كانی باشووری شنگال كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت”، (حه‌سوون ده‌شڵێت “ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ئه‌وه‌ی یاسا دادپه‌روه‌ری بێنێت، تائێستایش چه‌ندین شوێن ددانیان به جینۆسایدی ئێزدییه‌كاندا ناوه، به‌ڵام وه‌ك پرسی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت دادپه‌روه‌ری كاری خۆی بكات.”
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به وتاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه له یادی سێ ساڵه‌ی كاره‌ساتی شنگالدا كه گوتی، “ئێمه هێشتا هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كه‌ین كه 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌رتان هات، حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئازاره كه‌م بكاته‌وه كه‌به‌سه‌ر خۆشه‌ویستانی ئێزدیمان هات”، (نێچیرڤان بارزانی) ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵه و شكستی سوپای عێراق بوو وای به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وادا هێنا له‌بری شه‌ڕكردن رایانكرد، ئه‌وه روونه كه شه‌ڕكردن و پاراستنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا به‌رپرسیارەتیی سوپای عێراق بوو، ئه‌وان چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌موو پێداویستییه‌كانیان هه‌بوو، به‌ڵام 5 فیرقه له‌بری شه‌ڕكردن جلوبه‌رگه‌كانیشیان جێهێشتوو رایانكرد، داعش ئه‌و چه‌ك و كه‌ره‌سته پێشكهوتووانهیان بۆ په‌لاماردانی نهینهواو شه‌نگالی خۆشه‌ویست به‌كارهێنا، كاتێك داعش هات هه‌موو چه‌كێكی پیشكهوتوویان هه‌بوو كه له سوپای عێراق گرتبوویان، ئه‌و چه‌كانه‌ی پێیان بوو به‌راورد نه‌ده‌كرا به چه‌كی پێشمه‌رگه، پێشمه‌رگه چه‌كی زۆر كۆنی له‌ده‌ست بوو، پێشمه‌رگه هیچ رێگه‌یه‌كی بۆ پاراستنی شنگال له‌به‌رده‌م نه‌بوو.
له كۆتاییی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به قسه‌ی (مه‌حما خه‌لیل) قایمقایمی شنگال كراوه كه گوتی، “(په‌كه‌كه رێگره له بنیادنانه‌وی شنگال و خه‌ڵكی شنگال ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه په‌كه‌كه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات” و، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه خه‌ڵكی شنگال ده‌ترسن چونكه په‌كه‌كه منداڵه‌كانیان ده‌ڕفێنێت و چه‌كداریان ده‌كات.
فۆرینه پۆڵسی ده‌شڵێت، له به‌ینی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی ئێزدییه‌كان ناتوانن ده‌ست به ژیان بكه‌نه‌وه و شوێنی مێژووی خۆیان بنیاد بنینه‌وه.
سه‌رچاوه: KDP.info
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
