شبكة لالش الاعلامية

کەریم سلێمان:کوردێن ئێزدی مه‌حاله‌ جاره‌كا دی لگەل دەورووبەرێن خۆ بژین

کەریم سلێمان: کوردێن ئێزدی مه‌حاله‌ جاره‌كا دی لگەل دەورووبەرێن خۆ بژین

دهۆک-KDP.info-

(کەریم سلێمان)، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان دەڵێت، لەبەر ئەوەی کوردانی ئێزدی چەندین ساڵە ناخۆشی و ئیش و ئازار دەچێژن و کارەسات لە دوای کارەسات بە سەریاندا دێت، گرینگە ڕیفراندۆم بکریت.

ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکاندا، بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) بریاریان دا، ڕیفراندۆم لە کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەربەخۆیی بەڕێوە بچێت. زیاتر لە ٩٠%ی ناوچە ئێزدینشینەکانیش دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە.

سەبارەت بەم پرسە، (کەریم سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”زۆربەی ناوچەکانمان دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و زۆربەی هۆزە توندڕەوەکانیش لەوێن و بە هیچ شێوەیەک ئەم هۆزە توندڕەوانە پێکەوەژیان لەگەڵ پێکهاتەکان قبووڵ ناکەن و دیار بوو چۆن ئەوان هاوکاری کران، لە کاتی هاتنی داعش بۆ سەر ناوچە ئێزدینشینەکان و کارەساتیان بەسەر کوردانی ئێزدیدا هینا، لەبەر ئەوەش، مەحاڵە جاریکێ دیکە ئێزدی لەگەڵ ئەمانە بژین.”

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان گوتیشی: ”ڕیفراندۆم ناوچە کوردستانییەکان دەگەێێنێنەوە سەر هەرێم و دەبێتە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ ئەوەی ئێزدییان لە کوردستاندا پاراستووتر بن و پێویستە کوردستان مافە ڕەواکانی ئێزدییەکان دابین بکات و ئێزدییان توشی کارەسات و جینۆسایدێکی دیکە نەبن ”.

ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراق، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەسە، زۆربەیان دەکەونە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، و زۆربەی هەرەزۆریان لە دەشتی نەینەوا و پارێزگای دهۆک نیشتەجین و لە (٣-٨-٢٠١٤)دا کارەساتێک لە شنگال بەسەر کوردانی ئێزدیدا هات و زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەس ئاوارە کران و ٩٠ هەزار کەس کۆچبەری دەرەوەی وەڵات کران و زیاتر لە هەزار کەس کوژران و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش ڕفێنران.”

(کەرێم سلێمان) ئاماژەیش دا: ”چی دیکە ئێزدییان ناتوانن ناوچەکانیان بە هەڵواسڕاو بمێنێت، چونکە حکوومەتی عێراق بە هەموو شێوەیەک خۆی لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دزییەوە و جێبەجێی نەکرد. ئێستاش حکوومەتی عێراق لە زۆر بواردا هیچ شتێکی بۆ ئێزدییان نەکردووە و ئێمە بە هەموو شیوەیەک پشتگیریی ڕیفراندۆم دەکەین، بۆ ئەوەی چارەنووسی ناوچەکانمان گرەنتی بکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش كێشه‌يا قوتابخانه‌يه‌كێ ل دێره‌بوونێ چاره‌كر

Lalish Duhok

سەعید جردۆ: سەرکەفتنا لیستا 197 يانكو پێشکێشکرنا خزمەتگۆزاريان بۆ ده‌ڤه‌رێن ئێزدییان

Lalish Duhok

كار لسه‌ر پێنج هەزار دۆسه‌يێن جینۆساید ناساندنا ئێزديان دئێته‌ كرن

Lalish Duhok