شبكة لالش الاعلامية

دراڤێ پترۆ دۆلار بۆ پرۆژێن شنگالێ دێ ئێته‌ مه‌زاختن

دراڤێ پترۆ دۆلار بۆ پرۆژێن شنگالێ دێ ئێته‌ مه‌زاختن

دهۆک-KDP.info-

جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت، پارەی پترۆدۆلار لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پڕۆژەکانی شنگال و زوممار خەرج دەکرێت.

له ‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرینگییه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات به‌ ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان و، سووکكردنی قه‌یرانی‌ دارایی له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌گشتی و به‌ڵێنده‌ران به‌تایبه‌تی، تاوه‌كو بتوانن دووباره‌ ده‌ست بكه‌نەوە به‌ دروستكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، مانگانه‌ بڕێك له ‌پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌هاتووەته‌ ته‌واوكردن، له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال و زوممار خه‌رج بكات.

ئه‌ندازیار (عوسمان یونس)، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری ته‌كنیكی به‌ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند‌: ”بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه، ‌21-8-2017 قۆناغی سێیه‌می پاره‌ی پرۆژه‌كانی ناوچه‌‌ كوردستانییەکانی شنگال و زوممار بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكه‌ین، كه‌ ڕێژه‌كەی‌ 8 له‌سه‌د ده‌بێت و (69) كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر سوود له‌و پاره‌یه‌ وه‌رده‌گرن.”

ئه‌م بڕه‌ی ته‌رخان كراوه‌ له‌ پاره‌ی پترۆدۆلاره‌ و تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كانی ناوچه‌‌ كوردستانییه‌كان ته‌رخان كراوه،‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی (640) هه‌زار دۆلاره و‌ به‌سه‌ر ئه‌و 69 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌راندا‌ دابه‌ش ده‌كرێت، جێگری پاریزگاری دهۆک پشتڕاستی دەکاتەوە کە له ‌كۆی هه‌رسێ قۆناغەکە، تا ئێستا توانراوه‌ 22 له‌سه‌دی پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج بکرێت.”

(عوسمان یونس ) ئاگادارییەکیش دەداتە کۆمپانیاکان و دەڵێ، ”دوا له‌ كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌كه‌ین، ڕۆژی 21-8-2017 سه‌ردانی كارگێڕیی خۆجێی له‌ دیوانی پارێزگای دهۆك بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی قۆناغی سێیه‌می تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شنگال و زوممار.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش دێرەبوونێ‌ جلكێن زڤستانێ‌ لسەر زارۆكێن كێم دەرامەت بەلاڤكرن

Lalish Duhok

نوونەرێ‌ حكوومەتا ئەلمانیا لگەل پێكهاتێن پارێزگەها نەینەوا كۆمبوو

Lalish Duhok

داوى هژمارا گرتيێن ئێزدى هاته‌ راگه‌هاندن كو هێشتا نه‌هاتينه‌ رزگاركرن 

Lalish Duhok