شبكة لالش الاعلامية

 سبەی لژنا بلندا ریفراندۆمێ دێ کۆم بت 

 سبەی لژنا بلندا ریفراندۆمێ دێ کۆم بت 

هەولێر-KDP.info-

ئەندامێکی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا، بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) کۆ بیتەوە.

ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ھەموو لایەنە عێراقییەکان و نوێنەری وڵاتان کۆ بوونەوە و بە پێی گوتەی ئەندامانی شاندەکە ئەنجامی سەردانەکەیان ئەرێنی بووە و دوێنێش گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بڕیارە لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەوە لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم کۆ ببنەوە.

لەمبارەیەوە (محەمەد ئیلخانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بڕیارە سبەی بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) لەگەڵ شاندەکە کۆ ببنەوە و تێیدا تاوتوێی ئەنجامەکان دەکەن.”

(ئیلخانی) ڕوونیشی کردەوە: ”بڕیارە دوای تاوتوێکردنی ئەنجامی سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا. بەرنامە بۆ سەردانی وڵاتانی دیکە دابنرێت، چونکە دەمانەوێت ئەنجامی سەردانی بەغدامان بۆ ڕوون بێتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە سەردانی وڵاتانیش بکەین.”

ئەمە لە کاتێکدایە کە شاندێکی باڵای ڕیفراندۆم سەردانی بەغدای کرد و پەیامی کوردستانیان دایە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی بەغدا و باڵوێزی وڵاتان لە عێراق.

بڕیارە ئەمساڵ لە ٢٥/٩دا پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌ڕله‌مانێ كوردستانێ دێ قانوونا تاپۆكرنا عه‌ردێن زێده‌گاڤى په‌سه‌ندكه‌ت

Lalish Duhok

سوبەهی پلا گەرمێ ل باژێرێن هەرێمێ بلند دبیت

Lalish Duhok

پێشبینى هه‌نه‌ د ئه‌ڤ ساله‌ دا 10 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ره‌دانا هه‌رێما كوردستانێ بكه‌ن

Lalish Duhok