شبكة لالش الاعلامية

ژ نێنوكان نه‌خۆشیێن له‌شێ خۆ بزانه‌؟

ژ نێنوكان نه‌خۆشیێن له‌شێ خۆ بزانه‌؟

وشه‌

نینۆک وەک بەشێکی یەکجار گرنگ لە جەستەی مرۆڤ کە بە پێکهاتیەکی پتەو وەسف دەکرێت کە پرۆتین و مادەی کیراتین بە سەرەکیترین ناوەڕۆکی نینۆک دادەندرێت، نینۆک‌‌ لە گەشەی بەردەوام دایە و ڕۆڵی گرنگی پاریزگاریکردنی سەرە پەنجەکانە لە هەر زەبرێکی دەرەکی و هاوکات لە پاڵپشتی و ئەنجامدانی کار و چالاکی لە ڕێگەی بەکارهێنانی پەنجەی دەست و پێیەکان‌ کە هەریەکەیان بە نینۆکی تایبەت ڕووپۆش کراون.

زۆرێک لە ئێمە بەهۆی بوونی نینۆک لە دەرەوەی جەستە و ئاسان هەستکردن بە هەر گۆڕانکاریەک‌ لێی زوو تێبینی کۆمەڵێک نیشانە دەکەین کە ئایا نینۆکمان بۆچی زوو دەشکێن؟ ڕەنگیان دەگۆرێن؟ دەپوکێنەوە؟ و کۆمەڵێک نیشانەی دیکە کە ڕەنگە وەکو نیشانەیەکی سەرەتایی بێت بۆ ناتەندروستی جەستە و تووشبون بە نەخۆشی لە مرۆڤـــدا، هەر بۆیە لەم بابەتەوە کۆمەڵێک نیشانەی نینۆک باس دەکەین کە پەیوەندیان بە بوونی نەخۆشی لە جەستەدا هەیە.

یەکەم: نینۆکی زەردباو (Pale Nails)
هەبوونی ئەو جۆرە لە نینۆک کە لە ڕووی ڕەنگەوە گۆرانکاری بەسەر هاتووە و نینۆک ڕەنگێکی زەردباوی پۆشیوە کە دەکرێت نیشانەبن بۆ کێشەی تەندروستی وەکو (کەم خوێنی، کێشەی تەندورستی دڵ، ناچالاکی لە کاری جگەر و کێشەی بەدخۆراکی).

دووەم: نینۆکی سپی (White Nails)
پێکهاتەی ئەمجۆرە نینۆکە بە جۆرێک دەبێت کە نینۆک بە تەواوی ڕەنگێکی سپی بەفری بۆ دروست دەبێت و تەواو جیاواز لە نینۆکی تەندروست، کە نیشانەکان گوزارشت لە بوونی کێشەی تەندروستی دەکەن لە گەورەترین ئەندامی لەش کە بە جگــــەر دەناسرێت.

سێهەم: نینۆکی شینباو (Bluish Nails)
هەبوونی نینۆکی شینباوی مات نیشانەیە بۆ کێشەی تەندروستی لە سییەکان کە بە جۆرێک شیکردنەوەی بۆ دەکرێت جەستە ڕێژەی پێویستی ئۆکسجینی بەدەست ناگات، و ڕەنگە بەهۆی کێشەی تەندروستی دڵ بێت کە هۆکارە لە کورتی و کەمی ئۆکسجینی گەیندراو بە خانەو شانەکانی جەستە.

چوارەم: نینۆکی شەپۆلی (Rippled Nails)
بوونی ئەم جۆرە نینۆکە لە کەسێک کە شێوەی شەپۆلی وەردەگرێت‌ و ڕەنگی نینۆک بەرەو کاڵ بوونەوە و لەناوچوون دەچێت نیشانەن بۆ کێشەی تەندروستی هەوکردن و ناتەندروستی جومگە و تووشبون بە نەخۆشی ڕۆماتیزم.

پێنجەم: نینۆکی شەقبوو (Cracked Nails)
هەر کات نینۆک بە شێوەیەکی ناتەندروست‌ رووبەڕووی کێشەی درز و‌ شەقبوون بوو ئەو کات دەکرێت وەکو نیشانەی هەبوونی کێشە لە ڕژێنی دەرەقی پێناس بکرێت کە بەرپرسە لە دروستکردن و هەڵگرتن و دەردانی ڕژێنی تایبەت لە جەستەی مرۆڤ لە پێدانی هاوسەنگی و ڕێکخستنی کاری دڵ و کۆئەندامی هەرس و ماسولکە و تەندروستی ئێسک.

شەشەم: نینۆکی هەڵئاوساو (Puffy Nails)
بەجۆرێک لێواری نینۆکی تێکەڵ بە گۆشتی پەنجەکان تووشی هەڵئاوسان و سووربونەوەیەکی تەواو بەرچـــاو دەبێت کە هۆکارە لە تێکشکان و لەناوچوونی شانەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەوکردن لە جەستە.

حەوتەم: نینۆکی هێڵداری ڕەش (Dark Lines Nails)
بە ترسناکترین جۆری‌ ناتەندروستی نینۆک دادەندرێت کە چەند هێڵیکی ڕەشی هاوتەریب لە نینۆکدا دروست دەبن و دەخرێتە‌ باری لێکۆڵێنەوەی خێرا لە‌ ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی پێست.

هەشتەم: نینۆکی خوراو (Gnawed Nails)
خواردنی نینۆکی پەنجەکان بە بەردەوامی لە ڕێگەی زارەوە لە ئەگەری هەبوونی کێشەی خوگرتن بە قرتاندنی نینۆک بە ددان تێدەپەرێ بۆ ئەگەری هەبوونی کێشەی دڵەراوکێ و خەمۆکی بەردەوام.

د.تۆڵە فەرەج / بەریتانیا
* سەرچاوە/ ماڵپەڕی هەواڵی تەندروستی WebMD.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لام ڤان تشتان ل ژنێن خۆ ڤه‌دشێرن 

Lalish Duhok

هه‌ستيكێن په‌یكه‌ره‌كى 150 ملیۆن سالان هاتنه‌ ديتن 

Lalish Duhok

رێنمایی ده‌ربارەی چاوانيا هەلگرتنا دەرمانان

Lalish Duhok