شبكة لالش الاعلامية

پشکنینه‌كا نوو د دوو خۆلەکان دا شێرپەنجا جگارێ دەست نیشان دکت

پشکنینه‌كا نوو د دوو خۆلەکان دا شێرپەنجا جگارێ دەست نیشان دکت

رووداو-سلێمانی

تیمێکی توێژەر لە ئەمریکا پشکنینێکی خێرایان داهێناوە کە دەڵێن لە دوو خولەکدا و تەنیا بە بەکارهێنانی دڵۆپێک خوێن دەستنیشانی شێرپەنجەی خوێن دەکات.

تێچووی پشکنینە نوێیەکە کەمە و بە گوتەی تیمەکە کار لەسەر ئەوە دەکرێ نرخەکەی داببەزیندرێ بۆ تەنیا سێ دۆلار، لە هەموو شوێنێک ئەنجامدەدرێ و پیویستی بە تاقیگەی پێشکەوتوو نییە.

پرۆفیسۆر مارک پۆرتەر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە و پسپۆڕی ئەندازەی کیمیایی لە زانکۆی یوتا، دەڵێ “داهێنانی پشکنینێکی خێرای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، دەستکەوتیکی گەورەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی جگەر و زوو دەستنیشانکردنی”.

کاتێک شێرپەنجە لە جەستەدا سەرهەڵدەدات، بەپێی جۆرەکەی چەند ماددەیەک دەردەدات کە زۆرکات لە دەردراوەکانی جەستەوە دەردەکەون. پشکنینە نوێیەکە ماددەیەکی کیمیایی لە خوێندا دەستنیشاندەکات کە بە (ئەلفافیتۆپرۆتین) ناسراوە و لە شیرپەنجەی جگەردا دەردەکەوێ.

بڕیارە بەهاری 2019 توێژەرەکان بەو ئامێرە نوێیەوە سەردانی ولاتی مەنگۆلیا بکەن، کە زۆرترین رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی تێدایە لەسەر ئاستی جیهان، بیریشیان لەوە کردووەتەوە پشکنینەکە ئاسانتریش بکەن، بەوەی لە بری دڵۆپە خوێنەکە، بتوانێ لە دڵۆپێک میزیشدا نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات.

توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی زانستی Analytical Methods بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ده‌مێ نانخوارنێ دا مۆبایلێ بکارنه‌ ئينن

Lalish Duhok

ئەگەر و چارەسەریا ھاتنا خوینا پدیێن ددانا

Lalish Duhok

ب رێيا ره‌نگێ ترومبێلا خۆ كه‌سایه‌تيا خۆ بناسه‌

Lalish Duhok