پشتى سه‌رشووشتنێ ڤان چار خالان نه‌كه‌ن
وشه
هه‌ندێك له ژنان له‌به‌ر بوونی سه‌رقاڵی و ماندووبوونی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان، بیریان چووه‌ته‌وه گرنگی به ڕووخسار و قژیان بده‌ن، كاتێك قژێكی پر و جوانیش ده‌بینن لێیان ده‌بێته شتێكی ئه‌سته‌م كه ببنه خاوه‌نی.
پاراستنی قژ یه‌كێكه له گرنگترین شته‌كانی ژنان كه ده‌بێت گرنگی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قژێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشیان پێ ببه‌خشێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موو ژنێك له دوای سه‌رشووشتن ڕه‌چاوی ئه‌م چوار خاڵه بكه‌ن:
– وشككردنه‌وه: دوای سه‌رشووشتن، ده‌بێت به خاولییه‌كی وشك ته‌واوی ئه‌و ئاوه‌ی به قژته‌وه هه‌بووه لێی بكه‌یته‌وه، هه‌تا پێت بكرێ دڵۆپێك ئاو به قژته‌وه نه‌هێڵیت و زۆر به جوانی وشكی بكه‌یته‌وه.
– زه‌یتی زه‌یتوون: دواتر به بڕێكی گونجاو له زه‌یتی زه‌یتوون قژت چه‌ور بكه‌یت و جوان ده‌ستی لێ بخه‌یت تا نه‌رم و بریقه‌دار بێت.
– داهێنان: هه‌ندێك كات دوای سه‌رشووشتن قژت بژ و ئاڵۆسكاو ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به شانه‌یه‌كی دان گه‌وره به جوانی هه‌موو به‌شه‌كانی قژت دابهێنیت.
– ئالۆڤێرا: دوای داهێنان و كۆتاهێنان به وشككردنه‌وه‌ی قژت، كه‌مێك له زه‌یتی ئالۆڤێرای لێ بده بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوه‌رین بیپارێزیت.
سه‌رچاوه/ mbc
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
