شبكة لالش الاعلامية

ئێران مامۆستايێن “ناشرین” دوور دئێخت 

ئێران مامۆستايێن “ناشرین” دوور دئێخت 

خەندان-

وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک هەلومەرجی جوانیی روخسار بەسەر ماۆستایاندا دەسەپێنن و هەر مامۆستایەک ئەو هەلومەرجانەی تێدا نەبێت رێگای پێ نادرێت وانە بڵێتەوە.

لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ئێراندا، کە لە لایەن ئاژانسی فارس-ەوە بڵاوکرایەوە، لیستێکی چەند حالەتێکی تەندروستی بڵاوکرایەوە کە ئەگەر هەر مامۆستایەک توشبوویانبێت لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.

لەو هەلومەرجانەدا، ئەو مامۆستایانەی زیپکەیان هەبێت یان برینێکی زەق لەسەر روخساریان بێت یان خێلی لە چاوییاندا هەبێت یان کەمتر لە ٢٠ ددانیان هەبێت رێگەیان پێ نادرێت وانە بڵێنەوە.

ئەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتۆتە ژێر رەخنەیەکی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەکارهێنەرێکی زۆر بڕیارەکە بە نامۆ و نادروست دەزانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سالا 2017 سەنگێ خوە کێم بکە

Lalish Duhok

فیفا دێ دووباره‌ ده‌نگدانێ لسه‌ر مۆندیالا 2022 كه‌ت

Lalish Duhok

10 خوارنێن زیان به‌خش دڤێت نه‌ ده‌یه‌ زارۆى هه‌تا ئێك سالى

Lalish Duhok