شبكة لالش الاعلامية

پێکهاتێن كوردستانێ کەمپینه‌ك بۆ پشته‌ڤانيا ریفراندۆمێ راگەهاند

پێکهاتێن كوردستانێ کەمپینه‌ك بۆ پشته‌ڤانيا ریفراندۆمێ راگەهاند

هەولێر-KDP.info-

ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر نوێنەری پێکھاتە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و داواشیان کرد، ناوچەکانیان بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

لە ھەرێمی کوردستان چەندین پێکھاتە و ئایینی جیاجیا ھەیە و ھەموویان سەدان ساڵە بەبێ جیاوازی لەگەڵ کورد دەژین و بەردەوامیش مافیان پارێزراوە و بگرە ئەوانەی لە عێراقیشن بۆ پاراستنیان ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.

لەمبارەیەوە، (وەحیدە یاقۆ ھورمز)، نوێنەری مەسیحیەکان و بەشداربووی کەمپینی پشتگیریکردنی پێکھاتەکان لە ڕیفراندۆم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”لەو کەمپینەدا ئێمە ھۆکاری پشتگیریکردنی خۆمان بۆ ڕیفراندۆم ئاشکرا کرد، کە پرسێکی نیشتمانیە و ئێمەش بەشێکین لە ھەرێمی کوردستان و پاشەڕۆژی ئێمەش لەگەڵ ھەرێم دەبێت و لە عێراق توندوتیژیی زۆرمان بینی و شیعەکان داوای گۆڕینی ئایینی ئێمەیان دەکرد و ھەڕەشەیان لە ئێمە دەکرد و دوای داعشیش ئاوارەکانی ئێمە ھاتنە ھەرێم و (سەرۆک بارزانی) ھاوکاریی ئێمە کرد و باوەڕی زۆریشمان بە (سەرۆک بارزانی) ھەیە.””

رێزگرتن لە پێکهاتە ئایینییەکان و ڕێگادان بە ئەنجامدانی سرووتە ئایینییەکانی تایبەت بە خۆیان یەکێکە لەو بابەتانەی حکوومەتی هەرێم پێی داون، لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، جگە لە موسڵمانان پێکهاتە ئایینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و نوێنەرایەتیی تایبەت بە خۆیان هەیە، لەوانەش (ئێزدی، کریستیان، جوو، کاکەیی، زەردەشتی، بەهائی، سابیئەی مەندائی) بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانیان بەوپەڕی ئازادی و دوور لە هەر دەستتێوەردانێک و هاریکارییان دەکات بۆ ئەوەی کۆنگرە و کۆنفرانس و گردبوونەوەی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەمەش یەکێکە لە کارە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێم. لە چوارچێوەی دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کریستیانەکان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە دەرکردنی بڕیارەکان، ڕاوێژ لەگەڵ حزبەکانی کریستیان و کەنیسەکانیش دەکرێ، هەروەها نوێنەرایەتیی کریستیانەکان لە زۆربەی دامودەزگا حکوومییەکان هەیە و پۆستی بەرز بە کەسایەتییەکانی کریستیان سپێردراوە. لە لایەکی دیکەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری کریستیانەکان مۆڵەت دراوە بە زیاتر لە (هەشت) کەنیسەی بیانی کە پێیان دەڵێن (Evangelical churches) کار بکەن لە کوردستان و خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن بەتایبەتی بە ئاوارەکان، جگە لەمە کریستیانەکان بەو پەڕی ئازادییەوە گشت بۆنە و ئاهەنگ و سرووتە ئایینییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن، بەبێ بوونی هیچ بەربەستێک، هەروەها جگە لە کریستیانەکان گشت پێکهاتە ئایینییەکان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتگیرییان لێ دەکرێت.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گرنگییەوە لە ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت لەبارەی ڕێزگرتن لە کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەکان هەر لەم ڕوانگەیە ڕۆژی 27/9/2015 لە هەولێری پایتەخت و لە ڕێورەسمێکی ئایینی گەورەدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ڤاتیکان مەراسیمی گواستنەوەی کورسیی مەرجەعی ئاشوورییەکانی جیهان و ناوەندی کڵێسای ڕۆژهەڵات لە ئەمریکاوە بۆ هەولێر ئەنجام درا ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە هەرێمی کوردستان لانکەی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیانی سەرجەم ئایین و نەتەوەکانە. لە هەمان کاتدا بوونی ئەو ناوەندە ئایینییە لە هەرێمی کوردستان پێگەی هەرێم لە ئاستی جیهانی زیاتر بەرز دەکاتەوە و جاران کە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بوو ئەوا ئێستا بووەتە پایتەختی ئایینی زۆرێک لە کریستیانیەکانی جیهان، هەروەها کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەوەی کە دڵگەرمی بە کریستیانەکان ببەخشێت، وڵاتی خۆیان خۆش بوێت و واز لە کۆچ بێنن. ئەمەش هەنگاوێکی مێژووییە، چونکە لە ساڵی ١٩٣٣وە بارەگای سەرەکیی پاتریاکی ئاشوورییەکانی جیهان لە عێراق چووبووە دەرەوە بۆ شیکاگۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام دوای تێپەڕینی زیاتر لە ٨٠ ساڵ ناوەندەکە بۆ عێراق گەڕێندراویەوە و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا، ئەزموونی حوکمڕانیی چەند ساڵی ڕابردووش ئەوەی سەلماندووە کە باشترین شوێنی پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوەکانە.

(سەرۆک بارزانی) لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند: ”لە دەوڵەتی کوردستاندا مافی ھەموو پێکھاتەکان پارێزراو دەبێت و دەستووری نوێی دەوڵەتی کوردستانیش دستوورێکی مەدەنی دەبێت.” لەوبارەیەوە، (وەحیدە) گوتی: ”(سەرۆک بارزانی) تەئکیدی کردەوە دەوڵەتی کوردستان دەوڵەتێکی مەدەنی دەبێت و مافەکانی ئێمەشی تێدا پارێزراو دەبێت و داواش کراوە ھەرچی داوایەکمان ھەبێت بیخەینە ڕوو بۆ جێبەجێکردنی، بۆیە ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانە، بۆیە پشتگیری لەو پرۆسەیە دەکەین، چونکە دەستووری ھەرێم دەستوورێکی مەدەنی دەبێت و مافی ھەموو پێکھاتەکانی تێدا پارێزراو دەبێت.”

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارەی ئافرەتە ڕفێنردراوەکان بەم شێوەیە بووە: بەر لە هاتنی داعش ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق نزیکەی (550000) پێنج سەد و پەنجا هەزار کەس بووە، لە ئەنجامی داگیرکردنی ناوچەکانیان لە لایەن داعشەوە نزیکەی ( 360000) سێ سەد و شەست هەزاریان ئاوارە بوون و (1293)یان شەهید بوون، (6417) هاووڵاتی کوردی ئێزدی ڕفێندراون، لەوانە ( 3547)یان ئافرەت و (2870)یان پیاو بوون. بە هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت ژمارەی ئێزدییە ڕزگارکراوەکان (3092) بووە لەوانە (1102) ئافرەت و (335) پیاو و (848) کچ و (807) کوڕ ڕزگار کراون، ئەوانەی تا ئێستا ڕزگار نەکراون ژمارەیان (3325) کەسە لەوانە (1597) ئافرەت و (1728) پیاون کە لە دەست داعشدا ماون.

لە لایەکی دیکەوە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بە پاڵپشتی و هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵیان هەبووە، لە شەڕی بەرگری دژی داعش و ڕزگار کردنەوەی ناوچەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی 2014 هێزی فەرمی و تایبەتی کریستیان و ئێزدییەکان دامەزراوە کە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، هەروەها بەم دواییە هێزی بەرگری لە ئێزیدخانە خراوەتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە نزیکەی (٤٠٠٠) پێشمەرگە پێکهاتوون، وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرپەرشتییان دەکات و ڕاهێنان و چەک و پێداویستیی سەربازیشیان بۆ دابین دەکات، بۆ ئەوەی خۆیان بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن و بەشداری بکەن لە ڕزگارکردنەوەی ناوچەکانیان، چونکە زۆربەی ئەو ناوچانەی کریستیان و ئێزدییەکان تێیدا نیشتەجێن، دەکەونە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکان.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە یەکێک لە سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکردن بوو لە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کە بەشی زۆریان لە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبییەکان بوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی و بەپێی توانای خۆی پێشوازی لێکردن و هاریکاری و پێداویستی بۆیان دابینکرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەوە کەلتوورە مێژووییەیە کە دەیان ساڵە کوردستان پێی ناسراوە و هەمیشە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کوردستانیان بە پێگەی خۆیان زانیوە و تێیدا هەستیان بە ئارامی و سەقامگیری کردووە و ڕووداوەکانی دوای ساڵی 2003ی عێراق و دواتر هاتنی تیرۆریستانی داعش بەڵگەیەکی زیندووە کە هەمیشە کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییە جیاوازەکان بووە.

بڕیارە پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩/٢٠١٧ لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکاریەک کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی دێ ل گەل وەزیرێ دەرڤە یێ رووسیا کومبیت

Lalish Duhok

حه‌شه‌د شه‌عبی قه‌زا “حچر” كونترۆلكر

Lalish Duhok

ئەلحوێت: تەعریبکرنا دەشتا نەینەوا دەست پێ کريە

Lalish Duhok