شبكة لالش الاعلامية

ڤان یاسايێن بنه‌مايێن ژیانێ بزانە هه‌تا سەرکەفتى بی

ڤان یاسايێن بنه‌مايێن ژیانێ بزانە هه‌تا سەرکەفتى بی

باسنيوز:

1- خۆت قبووڵ کە وەک ئەوەی کە ھەیت، وا باشترە خۆتت پێ کەم نەبێت و بە جەستەی خۆت ڕازی بیت، چونکە ھەتا مردن ھەر ئەم جەستەیەت دەبێت.

2- ھەمیشە فێر دەبیت، لە سەرەتای ھاتنت بۆ سەر دونیا، ھەتا دەمریت، تۆ فێر دەبێت، واتا تۆ قوتابیت لەم ژیانەدا، ئەرکی قوتابییش فێربوونە.

3- ھەڵەکانت بکە بە وانە، واتا سوود لە شکستانەکانی ژیانت وەربگرە، چونکە گەشەی کەسایەتی و مێشک تەنیا بە سەرکەوتن نییە، بەڵکوو دەبێ لە ھەندێک کاتدا بکەویت، سوود لەو کەوتنانە ببینە لە ژیانتدا، بۆ ئەوەی دووبارە ھەڵە نەکەیت.

4- دووبارەبوونەوەی وانەکان، واتا ھەر وانەیەک تۆ فێری دەبیت، بە چەند شێوەیەک دێتە ڕێگات، ھەتا بەباشی وانەکە فێر دەبیت و ھەڵەی تێدا ناکەیت.

5- فێربوون کۆتایی پێ نایەت.

6- ئەوەی ھەوڵی بۆ دەدەیت، زۆر گرنگترە لەوەی بەدەستی دێنیت، چونکە بە بەدەستھێنانی، ھەوڵ بۆ شتی گرنگتر و بەرزتر و باشتر دەدەیت.

7- خەڵکەکان ھەمووی ئاوێنەن، واتا تۆ ناتوانیت ڕق یاخود خۆشەویستیت بەرامبەر بە کەسێک ھەبێت، چونکە کەسێکی دیکە ڕقی لێیەتی، یاخود خۆشی دەوێت، دەبێت ئەم ھەستانە لە کەسایەتی و دیدی تۆوە ڕەنگ بداتەوە.

8- تۆ ئازادیت لە بونیاتنانی ژیانی تایبەتی خۆت، کەس ناتوانێت ڕێگری لە شێوە ژیانی تۆ بکات.

9- ھەمیشە باوەڕیت بە خودی خۆت ھەبێت، باوەڕت بە توانای خۆت ھەبێت، دەتوانیت بگەیت بە ھەموو ئامانجەکانت، بەڵام دەبێ تەماشای ناخی خۆت بکەیت، کار لەسەر خۆت بکەیت.

10- سوودت بۆ کەسانی دەوروبەر ھەبێت، دەبێ مەبەست لە بەدیھێنانی ھەموو ئامانجەکانت، سوود گەیاندن بێت بە کۆمەڵگا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (الحیاە1)

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

١٤ ھەلبژارتیا دەربازبوونا خوە مسوگەر کریە بوو قوناغا ١٦ ژ قارەمانیا ئاسیا

Lalish Duhok

مفايێن زه‌ركا هيكێ بۆ پێسته‌كى ڕوخسار

Lalish Duhok

مه‌ترسیێن بكارئينانا مادێن پاقژيێ ‌بزانه‌

Lalish Duhok