دوو گەنجێن کورد کاندیدن بۆ هەلبژارتنێن پەرلەمان و شارەوانيێن نەرویج
رووداو – هەولێر
دوو گەنجی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان کاندین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و شارەوانییەکانی نەرویج، کە بڕیارە 11ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ئەو دوو کوردە یەکێکیان، لۆزان بالیسانییە و خەڵکی هەولێرە، تەمەنی 25 ساڵە و کاندیدە بۆ ئەندامێتی پەرلەمان لە پارتی کرێکارانی نەرویج، هەروەها باکۆ هەورامی، تەمەن 21 ساڵ لە دایکبووی سلێمانییە و کاندیدە بۆ شارەوانی نۆترەی.
باکۆ هەورامی بە رووداوی راگەیاند کە، ئەوان لەڕێگەی کۆمیتەی هەڵبژاردنی حیزبەکانی نەرویجەوە رێگەیان پێدراوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
رۆژی 11-9-2017، لە نەرویج هەڵبژاردنی پەرلەمانی و شارەوانییەکان ئەنجام دەدرێن، کێبڕکێ لەسەر 169کورسی پەرلەمان دەکرێت، هەر پارتێک 88 کورسی زامن بکات دەتوانێت بە تەنها بۆ ماوەی چوار ساڵ حکومەت پێکبێنێت.
نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەم مانگەدا رۆڵی سەرەکییان پێدراوە، زۆربەی کاندیدەکان گەنجن، حکومەتی ئێستای نەرویج بە دەست هاوپەیمانی پارتە راستڕەوەکانە، حیزبی پارێزگاران لەگەڵ پێشکەوتن و کریستیانەکان لە دەسەڵاتدان.
لە هەڵبژاردنی 11ـی ئەم مانگەدا چاوەڕوانی و پێشبینی گەورە لە پارتی کرێکارانە، زۆرینەی رەهای کورسییەکانی پەرلەمان بە دەستبێنێت، بە تەنها حکومەتێکی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو دروست بکات.
پارتی کرێکاران لە دوایین هەڵبژاردنی 2013ـدا زۆربەی کوردسییەکانی بردنەوە، بەڵام نەیتوانی بە تەنها حکومەت پێکبێنێت، وەک پارتێکی سەرەکی لە ئۆپۆزیسیۆندایە.
بەپێی یاسای نەرویج، تەنها ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن دەنگ بۆ کاندیدەکانی پەرلەمان بدەن کە رەگەزنامەی ئەو وڵاتەکان هەیە، بەڵام ئەو پەنابەر و بیانیانەی سێ ساڵە لەوێ دەژین مافیان هەیە دەنگ بدەن بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی شارەوانی نەرویج.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
