وەزارەتا خووندنا بالا دەرچوويێن دوازێ ئامادەیی ئاگههدار دکت
ZNA- هەولێر
لە ڕونکردنەوەیەکدا وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی دەکات، بەمەبەستی داواکاری پێشکەشکردن لەڕێگەی “زانکۆلاین” بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستھێنانی ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ “یوزەیر نەیم و پاسۆرد” بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی بچنە ناو سیتسمی زانکۆلاین، دواتریش ژمارەی تەلەفۆنی خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ “یوزەیر نەیم و پاسۆرد”یان بەدەست دەگات.
سەبارەت بە نەگەیشتنی ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەی کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: ھەر دەرچویەکی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی ئەگەر لەماوەی ٢٤سەعات تا ئێستا ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ یوزەیر نەیم و پاسۆردیان بەدەست نەگەیشتوە، پێویستە دوبارە ھەمان ھەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ناوی بەکارھێنەرو وشەی تێپەڕ “یوزەیر نەیم و پاسۆرد”یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاین بۆ ھەڵبژاردنی بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانی خولی یەکەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی زانکۆلاین، چونکە ماوەی پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ی شەوی ١٤/٩/٢٠١٧ کۆتایی دێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
