ئەپل سێ مۆبایلێن نوو نمایش کرن
باسنيوز:
کۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریکی، سێ مۆبایلی نوێی بە ناوەکانی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵەس و ئایفۆن X، نمایش کرد.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 12/9/2017، کۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریکی، ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵەسی نمایش کرد، ھەروەھا مۆبایلێکی نوێی کۆمپانیاکەیان، کە بە ناوی (ئایفۆن X)ە، نمایش کرد و کاتی خستنەبازاڕیشیان ئاشکرا کرا.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای کرد، کە ئەو سێ مۆبایلە نوێیەی، لە 15ی ئەم مانگەوە، دەخرێنە بازاڕە جیھانییەکان.
لێرەدا تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ دەخەینە ڕوو:
1 – ئایفۆن 8
شاشەکەی 4.70 ئینجە، کامێرای پشتەوەی 12 مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفییەکەشی حەوت مێگاپێکسڵە، نرخەکەشی لە 700 دۆلاری ئەمریکیدا دەست پێ دەکات.
2 – ئایفۆن 8 پڵەس
شاشەکەی 5.50 ئینجە، کامێرای پشتەوەی 12 مێگاپێکسڵە، کامێرای سێڵفییەکەشی حەوت مێگاپێکسڵە، نرخەکەشی لە 800 دۆلار دەست پێ دەکات.
3 – ئایفۆن X
شاشەکەی 5.8 ئینجە، دوو کامێرای پشتەوەی ھەیە و ھەردووکیشیان 12 مێگاپێکسڵن، کامێرای سێڵفییەکەشی حەوت مێگاپێکسڵە، نرخەکەشی لە ھەزار دۆلار دەست پێ دەکات، کۆمپانیای ئەپڵیش ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو مۆبایلە، دوو کاتژمێر زیاتر لە ئایفۆن حەوت، شەحنی دەمێنێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
