شبكة لالش الاعلامية

وەرزش هزرا تووشبوويێن شێرپەنجا مەمک بهێز دکت

وەرزش هزرا تووشبوويێن شێرپەنجا مەمک بهێز دکت

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ وەرزش رۆڵێکی ئەرێنی هەیە لە زیادکردنی توانا هزرییەکانی ئەو خانمانەی لە شێرپەنجەی مەمک چاکبوونەتەوە.

توێژەرەکان لە کۆلێجی پزیشکی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا بوون و ئەنجامی توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی (کانسەر) بڵاوکردووەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە نزیکەی 75% ی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پاش وەرگرتنی چارەسەری دژە شیرپەنجە تووشی گرفتی هزری و مەعریفی دەبن.

بۆ گەیشتن بەو ئەنجامە نوێیە، توێژەران بۆ ماوەی 12 هەفتە بەدواداچوونیان بۆ باری هزری و مەعریفی 87 خانمی رزگاربوو لە شێرپەنجەی مەمک کردووە.

لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی وەرزشیان کردووە لایەنی هزری و مەعریفییان دوو هێندەی ئەوانە باش بووە کە وەرزش و چالاکی جەستەییان نەبووە.

شێرپەنجەی مەمک بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لە خانماندا و بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان 1.4 ملیۆن خانم تووشی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە دەبن و 450 هەزار خانمیش هەر بەو نەخۆشییە دەمرن.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌زنترين “په‌رداخا چايێ” ل جیهانێ

Lalish Duhok

ناسا بۆ جارا یەکەمین رۆبۆتەکێ دشینە سەر ڕۆژێ

Lalish Duhok

گەنجه‌كێ هەرێما کوردستانێ ل دروستکرنا ئەنیمەیشنێ مۆندیالا قەتەردا پشكدارە

Lalish Duhok