شبكة لالش الاعلامية

دوو زارۆكێن ديتر يێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن

دوو زارۆكێن ديتر يێن كوردێن ئێزدی هاتنه‌ رزگاركرن

وشه‌

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆك دەڵیت، توانیمان ئەمرۆ شەموو دوو منداڵی تری كوردی ئێزدی رزگار بكەین.

ئەمرۆ شەموو حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگایی دهۆك بە ”وشە” گوت، نووسینگەكەمان بە هاوكاری هەندێك خێرخواز و دەزگە تەناهییەكان توانیمان دوو منداڵی تری كوردی ئێزدی خەڵكی گوندەكانی (حەردان) و (كۆچۆ)ی سەر بە شارۆكەی شنگال، كە زیاتر لە سێ ساڵە كەوتبوونە دەست چەكدارانی داعش، ئەمڕۆ لە سووریا رزگار كران.

قائیدی زیاتر گوتی، منداڵەكان رادەستی كەسوكارەكانیان دەكەین و ئێستە لە جیگەیەكی ئارامن.

بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی كوردانی ئێزدی روونی كردەوە، ئێستە زیاتر لە ٣١٠٠ كەس رزگار كراوان و زیاتر لە سێ هەزاریش لەدەست ئەم رێكخراوەدا ماون و هەوڵ بزاڤەكانمان بەردەوامن بۆ رزگاركردنی ئەوانیش.

لە ٣ی ئابی ئۆگەستس ٢٠١٤، داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت و كۆمەڵكوژی بۆ كوردانی ئێزدی دروست كرد و كچ و ئافرەتەكانی كردنە كۆیلە و زیاتر لە ٣٦٠ هەزار كەس ئاوارە كران و زیاتر لە هەزار كەس كوژران، ئەوەش بە پێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش 78قوتابيێن سه‌ركه‌فتيێن ئێكێ خه‌لاتكرن

Lalish Duhok

نڤیسینگەهێن لالش قوتابیێن سەركەفتی ل كەمپا خانكێ‌ خەلات دكە

Lalish Duhok

قایممقامێ شنگال:خه‌لكێ شنگال بۆ هاتنا باوه‌شا هه‌رێما كوردستانێ رژدن

Lalish Duhok