پهيڤدارێ کۆمسیۆنێ: ئۆمێد دکەین ٢٤دهمژمێرێن داھاتى ئەنجامان رابگەهینین
خەندان-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، و راپرسی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی دەنگی بەڵێ، زۆربەرزبێت، و ئومێددەکەن لەماوەی ٢٤کاتژمێری داھاتوو ئەنجامە بەراییەکان بڵاوبکەنەوە.
شێروان زرار، لەمیانی بەشداری لەبەرنامەی شرۆڤەی رادیۆی خەندان، کە پەرچەم قەرەداغی ئامادەو پێشکەشی دەکات، ئەمرۆ سێشەممە وتی، لەوانەیە گۆرانکاری لەژیانی ھاوڵاتیان و بڕینی موچە، و نەبونی ئارامی سیاسی ھۆکاری سەرەکی بن، بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان نەیان ویستووە بەشداری بکەن.
وتیشی، “ئێمە ئومێد دەکەین ئەگەر گرفت دروست نەبێت، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوودا، واتە سبەینێ ئەنجامەکان رابگەیەنین”.
دوێنێ ٢٥ی ئەیلول، ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەچوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
