شبكة لالش الاعلامية

پشتى٢٤ سالێن هه‌ڤژينيێ بۆ وان دەرکەفت خوشک و برانه‌ 

پشتى٢٤ سالێن هه‌ڤژينيێ بۆ وان دەرکەفت خوشک و برانه‌ 
ZNA – ھەولێر
ھەندێک رووداو ھەیە لە ژیانی کەسەکان شۆکھێنەرە و ھیچ چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نییە و تەنھا کەسەکان دەستەوەستان دەوەستن لەبەرامبەر حاڵەتەکە ..

عوبدولرەحیم و عائیشە کە دوو ھاوڵاتی خەڵکی پاکستانن ماوەی ٢٤ ساڵە ھاوسەرگیرییان کردوە ، بەڵام لە ئێستادا بۆیان دەرکەوتووە کە خوشک و بران , نەک ئامۆزای یەکترن وەک چۆن پێشووتر پێیان گووتراوە ..

بەپێی رۆژنامەکانی پاکستان ، ئەم خوشک برایە بەمنداڵی لە یەکتری جوودابووینەتەوە و ھەریەکەیان لە لایەن خێزانیکەوە بەخێوکراون , تا ٢٤ ساڵ لەمەوبەر بڕیاریانداوە ھاوسەرگیری بکەن و کەسیش راستیەکەی پێ نەگووتوون.

عەبدولرەحیمی تەمەن ٤٧ ساڵ دەڵێت : ھەموو خەڵکی نزیکی خۆمان ئەم راستیەیان دەزانی بەڵام کەسیان بوێری ئەوەیان نەبوو راستیەکەمان پێ بڵێن .

لەئێستادا ھەردوو ھاوسەرە (خوشک و براکە) لە حاڵەتێکی ناھەموار دەژین و ھەردووکیان خزمەکان و کۆمەڵگەکەیان بەبەرپرسیاری سەرەکی ئەم حاڵەتە دەزانن ، چونکە پێیان نەگوووتوون کە خوشک و بران .

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جووهى ژئه‌رەبان تەمەن درێژترن

Lalish Duhok

زيانێن كێميا ڤیتامین دی

Lalish Duhok

هه‌ڤشێوێ لیونێل مێسی قوتابییێ كۆلیژا ئه‌ندازیارییا مه‌ده‌نی یه‌

Lalish Duhok