كورێ خۆ ل به‌رده‌م خه‌لكێ سۆت
وشه
ژنێكی هیندی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ منداڵێكی بۆ نه‌ده‌مایه‌وه و ده‌مردن، به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆرپه تازه‌یه‌ی نه‌مرێت، بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌سه‌ر ئاگر دایبنێت.
“سۆشیلا” ژنێكی هیندی دانیشتووی كارناتاكای باشوری ڕۆژئاوای هیندستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی هاوسه‌رگیری كردبوو منداڵی نه‌ده‌مایه‌وه، بووه سێ جار منداڵی به كۆرپه‌یی مردن، تا پێنج ساڵ وازی له منداڵ دروستكردن هێنا، دواتر به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره سكی هه‌بێت و منداڵه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و نه‌مرێ، له خۆشی‌دا ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاگر دایبنێت.
ئاواته‌كه‌ی هاته دی و كوڕێكی بوو كه بۆ ماوه‌ی 18 مانگ مایه‌وه و هیچ نا ته‌ندروستییه‌ك له جه‌سته‌یدا نه‌بوو، سۆشیلاش به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ كرد و له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی كارناتاكادا، منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاگر، خه‌ڵووز، توێكڵ و گوڵی مۆز دانا و بۆ ماوه‌ی دوو سێ خولهك له‌سه‌ریدا به‌جێی هێشت.
ئه‌م كاره‌شی بێگومان بووه هۆی مردنی منداڵه‌كه‌ی و له‌به‌ر بۆنی دووكه‌ڵ و سووتانی پێستی ناسكی منداڵه‌كه، به ماوه‌یه‌كی كورت ماڵئاوایی له ژیان كرد، له‌ناو وڵاتان و سۆشیاڵ میدیاشدا، ئه‌م دایكه به گه‌مژه‌ترین دایكی دنیا ناوی ده‌ركرد.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
