شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی ئەمریکا به‌حسێ پڕۆژە یاسايا بودجا عێراقێ دکن

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی ئەمریکا به‌حسێ پڕۆژە یاسايا بودجا عێراقێ دکن

رووداو – هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و باسیان له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ره‌شنووسی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدراڵ كرد.

رۆژی پێنجشه‌ممه 30-11-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و ره‌شنووسی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدراڵ كرا و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان واشنتن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زرانی، هه‌رێمی كوردستان ئامادەی دیدارەکە بوو و تاوتووێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.

هه‌ردوولا ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق، دووپاتكرده‌وه.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ ئەنبار ژبەر مەلەفێ گەندەلیێ ژ پۆستێ وی هات دورخستن

Lalish Duhok

راپۆرتا پەرلەمانى:پەکەکه‌ به‌هانه‌يان دده‌ته‌ تورکیا و دڤێت هێزێن خۆ ڤه‌کێشت 

Lalish Duhok

سوبه‌هی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمێ بهێنڤه‌دانه‌

Lalish Duhok