یۆنامی: ههيڤا بۆرى 117وهلاتيێن مەدەنی ل عێراقێ هاتينهكوشتن
باسنيوز:
نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ھاوکاری لە عێراق (یۆنامی)، ئاماری قوربانیانی کردەوە توندوتیژییەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2017ی بڵاو کردەوە.
بە پێی بەیاننامەکەی یۆنامی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز)، نێردراوە و تێدا ھاتووە: “مانگی ڕابردوو بە ھۆی کردەوە توندوتیژییەکانەوە 117 ھاووڵاتیی سڤیل لە عێراق کوژراون و 264 کەسی دیکەش بریندار بوونە”.
بەیاننامەکە، ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە دوای بەغدا زۆربەی قوربانیانی توندوتیژییەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین بووە، بە تایبەت دوای تەقینەوەکەی چەند رۆژی ڕابردووی شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
