شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی: ئافره‌تێ رۆله‌كێ مەزن  دخەبات و قوربانیدانا گەلێ كوردستانێ دا هەبوو

سه‌رۆك بارزانی: ئافره‌تێ رۆله‌كێ مەزن  دخەبات و قوربانیدانا گەلێ كوردستانێ دا هەبوو

باسنيوز:

به‌بۆنه‌ی یادی شەست و پێنج ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وێنه‌یه‌كی بۆ(باسنیوز)نێردراوه‌ و له‌به‌شێكیدا هاتووه‌”ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتان لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا گرنگ و كاریگەر بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستاندا هەبووە”.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی یادی شەست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیی ئافرەتان و هەموو ئافرەتانی كوردستان دەكەم. ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتان لە خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا گرنگ و كاریگەر بووە. لەگەڵ ئەوەیشدا بەشی هەرە گەورەی ئێش و ئازاری گەلەكەمان لەسەر شانی ئافرەتان بووە و ڕۆڵێكی مەزنیان لە خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستاندا هەبووە.

لە قۆناغی ئێستادا ئەركی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە هەموو كاتێك هەستیارترە. پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان ببنە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پێگەیاندن بۆ ئافرەتان لە پشتیوانیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتەی كە لەبەردەم گەلی كوردستانە.

هیوادارم ئەو یادە دەرفەتێك بیت بۆ ئەوەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بە گوڕوتینێكی زیاترەوە كار بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئێش و ئازاری ئافرەتان و پاراستنی مافەكانیان لەنێو خێزان و شوێنی كار و لەناو هەموو كایەكانی كۆمەڵگەدا بكەن.

مسعود بارزانی

11ـی 12ـی 2017

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

واشنتن هۆشداريا دروستبوونا گرۆپه‌كى نوو يێ تیرۆرستی ل عێراقێ دده‌ت

Lalish Duhok

دارایی زانیارییه‌كێ سه‌باره‌ت دانا دراڤێ وه‌لاتیان ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: نه‌شێین دڤێ ره‌وشا دژوار دا هاریكاریا پێدڤی بگه‌هیننیه‌ ئاواران

Lalish Duhok