شبكة لالش الاعلامية

بۆ جوانيا پێستى نیسکێ بخۆن

بۆ جوانيا پێستى نیسکێ بخۆن

باخچه‌:
سەرباری ئەوەی نیسک ناسراوە بەخۆراکی ھەژاران بەڵام بەباشترین جۆری خۆراکی دادەنرێت بەھۆی سوودە زۆرەکەیەوە کەچەندین پێکھاتەی خۆراکی تێدایە کەووزە دەداتە لەش و دەیپارێزێت لەنەخۆشییەکانی وەک پرۆتین و چەوری وریشاڵ و کاربۆھیدرات و کالیسیۆم و ئاسن و فسفۆر و مەگنیسیۆم.
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی (مایند بەدی گرین)، نیسک چەندین جۆری ھەیە (زەرد، سەوز، سور، پرتەقاڵی) بەڵام سوودەکانیان وەک یەکن:
١. نیسک کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت چونکە ئاستێکی بەرزی ریشاڵی تێدایە کەدەتوێـتەوە و مەترسی توشبون بەنەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە.
٢. نیسک ریشاڵی و رەگەزی خۆراکی تێدایە کەمەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە، مەگنیسیۆمی تێدایە کەدەرچونی خوێن و ئۆکسجین لەخوێن بۆ بەشەکانی تری لەش باشتر دەکات.
٣. پارێزگاری دەکات لەتەندروستی کۆئەندامی ھەرس بەھۆی بوونی پێکھاتە خۆراکییەکان و ئەو جۆرە ریشاڵەی ناتوێتەوە ، دەیپارێزێت لەگرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس وەک قەبزی و قۆڵۆن.
٤. رۆڵی کاریگەری ھەیە لەپاراستنی رێژەی شەکر لەخوێن و بەسوودیشە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ كێمكرنا كێشێ زه‌له‌تێ بخۆ

Lalish Duhok

میسیێ ئەرجەنتینێ داخاز کریە “میسیێ ئێرانی” ببینیت

Lalish Duhok

بۆچی ژن ژ زه‌لامان زێده‌تر دژین؟

Lalish Duhok