شبكة لالش الاعلامية

سالانە 79 هەزار بریتانی ب جگەرێ دمرن

سالانە 79 هەزار بریتانی ب جگەرێ دمرن

رووداو-سلێمانی

دامەزراوەیەکی حکومیی بەریتانیا کەمپەینێکی فراوان دەکات بۆ ئاشناکردنی خەڵکی بەو زیانە تەندروستییانەی جگەرەکێشان هەیەتی، نەک تەنیا لەسەر سییەکان، بەڵکو هەموو ئەندامانی جەستە.

هەڵمەتەکەی “Public Health England” مەبەستییەتی هانی حەوت ملیۆن جگەرەکێشی بەریتانی بدات واز لە جگەرەکێشان بهێنن.

هەڵمەتەکە دوابەدوای ئەوە هات راپۆرتێکی شیکاریی رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی دەریخست شارەوانییەکانی بەریتانیا ملیۆنان دۆلار وەک باج لەو دامەزراوانە دەستێنن کە یاریدەی خەڵکی دەدەن واز لە جەگەرەکێشان بهێنن، لە بەرامبەردا ملیۆنان دۆلار وەبەرهێنان دەکەن لە کۆمپانیا گەورەکانی جگەرەدا.

وەکوو بەشێکی هەڵمەتەکەش، پشکنینی خوێن بۆ ئەو کەسانە کراوە کە دەمێکە جگەرەدەکێشن و دەرکەوتووە چۆن چەندین ماددەی تووشکەری شێرپەنجە لە خوێنیاندا دێت و دەچێ.

پشکنینەکان دەریانخستووە کە بڕێکی زۆر لە یەکەئۆکسیدی کاربۆن و ماددەی کادمیۆم لە خوێنی جگەرەکێشەکاندا هەن، کادمیۆم یەکێکە لە ماددەکانی نێو باتری ئۆتۆمۆبێل و لە جەستەشدا زیان لە گورچیلەکان و ئێسک دەدات، بەرکەوتنیشی بۆ ماوەی درێژخایەن هۆکارێکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان.

لە خوێنی جگەرەکێشەکاندا هەروەها ماددەی نایترۆزەماین هەیە کە رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەکانی پەنکریاس، دەم و سییەکان، بە گشتیش گۆڕانی نەخوازراو لە ترشەناووکیی (DNA) کەسەکەدا درووستدەکات.

کەمپەینەکە دەیەوێ تیشک بخاتە سەر ئەو راستییەی کە جگەرە تەنیا زیان لە سییەکان و دڵ نادات، بۆ نموونە جگەرەکێشەکان دوو هێندەی کەسانی جگەرەنەکێش زیاتر تووشی شێرپرنجەی گورچیلە دەبن.

رۆژنامەی ئیندیپێندنت دەڵێ لە بەریتانیا هەموو خولەکێک کەسێک بەهۆی جگەرەکێشان لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێ و ساڵانەش 79 هەزار کەس بە نەخۆشییەکی پەیوەست بە جگەرەکێشان دەمرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤیتامین C د ڤان فێقی و خوارنان دا هەیە

Lalish Duhok

مفايه‌كى مه‌زن يێ نيسكێ بۆ ڤان جۆره‌ نه‌خۆشيان هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

شوونوار و پاشماوە ل سەر مەریخێ دئێنه‌ ديتن

Lalish Duhok