شبكة لالش الاعلامية

ل شنگال نەخۆشییەکا مەترسیدارا پێستى به‌لاڤ دبت 

ل شنگال نەخۆشییەکا مەترسیدارا پێستى به‌لاڤ دبت 
باسنيوز:

بە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، ئێستا لە شنگال نەخۆشییەک پەیدا بووە کە پێی دەگوترێت، (حب بەغدادی) کە نەخۆشییەکی مەترسیداری پێستە.

وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێستا لە شنگال نەخۆشییەک بڵاو بووەتەوە کە پێی دەڵێن (حب بەغدادی)، کە نەخۆشییەکی مەترسیداری پێستە، ئەمەش بە گوێرەی گوتەی ئەو کەسانەی کە لە شنگال تووشی ئەو نەخۆشییە بوونە و ئەو نەخۆشییەش لە شنگال چارەسەر ناکرێت و تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش، بە ناچاری لە ڕێگەی مووسڵەوە دێن تا خۆیان دەگەیەننە دھۆک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە”.

سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی شنگال ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ئەو نەخۆشییە لە نێو ئەو کەسانەدا زیاتر بڵاو بووتەوە، کە لە شنگال مابوونەوە و ھۆکارەکەشی بۆ “نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە ،کە بەو ھۆیەشەوە ڕەنگە خەڵک تووشی چەندین نەخۆشیی دیکەی مەترسیداری دیکە ببنەوە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو نەخۆشییەش کە لە عێراقدا بە (حب بەغدادی) ناسراوە، نەخۆشییەکی پێستە کە لە وڵاتانی گەرمەسێر وەک چین، سووریا، سعوودیە، عێراق، ئێران، فەلەستین، پاکستان و ھتد، بەربڵاوە و ساڵانە تەنیا لە ئێران 19 ھەزار کەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن، ھاوکات ئەو نەخۆشییە پێی دەگوترێت (سالک) کە بریتییە لە دوو جۆر، (شاری و لادێیی)، ئەوەی شارییان وشکە و ئەوەی لادێیان تەڕە، کە زیاتر بەھۆی پێوەدانی جۆرێک مێشوولە، تووشی مرۆڤ دەبێت، کە زیاتر لە نێو ئاو و ئاوەڕۆ دان، نەخۆشییەکەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە، ھەروەھا ئەو نەخۆشییە ھەندێک ئاژەڵ تووشی دەبن، لە ساڵانی ڕابردووش لە بنکە تەندروستییەکان دەرزییەکی تایبەت بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە، تەرخان کرابوو.

شارۆچکەی شنگال، یەکێکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، پێشتر چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش داگیریان کرد، ئێستاش لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە داگیر کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رزگاربوویێن کوردێن ئێزدى داخوازا دادگەهکرنا تيرۆرستێن داعشێ دکن

Lalish Duhok

ڕێڤەبەرێ ناحیا باعەدرێ سه‌ره‌دانا بنگەهێ لالش دكه‌ت

Lalish Duhok

سالڤه‌گه‌را جینۆسایدا ئێزدیان ل دهۆكێ هاته‌ ساخكرن

Lalish Duhok