شبكة لالش الاعلامية

سبەی لژنا ڤه‌كۆلینێ ل روودانێن 16ى ئۆكتۆبەر دێ كۆم بت 

سبەی لژنا ڤه‌كۆلینێ ل روودانێن 16ى ئۆكتۆبەر دێ كۆم بت 
كوردستان تيڤى:
سبەی سێشه‌ممه‌ 30/1/2018 لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر یه‌كه‌م كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بەرنامەی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی دەست بە كارەكانی بكات.

لیژنەكە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە و ھەر فڕاكسیۆنێك لە لیژنەكە نوێنەری خۆی ھەیە و دەست بەلێكۆڵینەوە دەكەن لەو ڕووداوانە و راپۆرتێكیشی لەبارەوە ئامادە دەكەن و وردەكارییەكان دەخەنە ڕوو.

سەردانی لیژنه‌كه‌ زیاتر بۆ لای ئاوارەكان ده‌بێت ئەوانەی لە كەركووك و خورماتوو ئاوارە بوونە هه‌روه‌ها ئەگەر رێگە بدرێت لیژنه‌كه‌ سەردانی كەركوك و خورماتووش ده‌كات ئه‌گه‌ر حەشدی شەعبی رێگە بدات.

رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017، بەھۆی خیانەتی باڵێكی حیزبێكی كوردییەوە، حەشدی شەعبی توانی كەركووك و خورماتوو كۆنتڕۆڵ بكات و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س دەربەدەربوون و زیانی زۆریشیان پێ گه‌یه‌نرا، بۆیە پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی رابردوودا لیژنەیەكی پێكھێنا بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكات و راستییەكانیش بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مووچێ كه‌سوكارێن شه‌هیدان و ئه‌نفالكريان نائێته‌ پاشكه‌فتكرن 

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ ده‌رمانێن هه‌شت كۆمپانيان ژ ده‌رمانخانان ڤه‌دكێشيت

Lalish Duhok

ل سێ رۆژێن جه‌ژنا نه‌ورۆزێ 18 كه‌سان گیانێ خوه‌ ژ ده‌ست دایه‌

Lalish Duhok