ماكرۆن ب توندى هۆشدارى دا ئه‌ردۆغانى
وشه:
ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا به توندى هۆشیارى ده‌داته ئه‌ردۆغان و ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنى عه‌فرین ببێته داگیركاریى، ئه‌وا بۆ ئێمه كێشه‌یه”.
له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لوفیگارۆى فڕه‌نسى كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیمانۆیل ماكرۆن هۆشدارى ده‌داته توركیا له‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى عه‌فرین نه‌بێته داگیركاریى، ماكرۆن ده‌ڵێ، “ده‌بێن ئه‌نكه‌ره هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى بكات و نابێت ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ داگیركردنى عه‌فرین بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ماكرۆن ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئۆپراسیۆنه‌كه ئاراسته‌یه‌كى تر وه‌رده‌گرێت، ئه‌وا ده‌بێته ئۆپراسیۆنى داگیركردن و بۆ ئێمه‌ش ده‌بێته كێشه”.
زۆرێك له وڵاتانى ئه‌وروپا بێده‌نگن له‌و ئۆپراسیۆنه‌ى توركیا له‌دژى عه‌فرین، له 20 ئه‌م مانگه توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى ده‌ست پێ كردووه تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه.
شاری عه‌فرین یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریایه و ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تری دووجایه، به‌گوێره‌ی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 523 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
