شبكة لالش الاعلامية

پێنج رێنما بۆ رێگریکرنێ ژ وه‌ريانا پرچێ

پێنج رێنما بۆ رێگریکرنێ ژ وه‌ريانا پرچێ

خه‌ندان:

هەڵوەرینی قژ هاوشێوەی خەوێکی ناخۆش وایە لای خانمان، بەتایبەت ئەوانەی هەوڵێکی زۆردەدەن تا قژیان درێژبێتەوە، چونکە دیمەنێکی ناشرینی پێدەبەخشێت، بەپێی هەواڵێکی پێگەی masrawy شارەزایەکی بواری جوانکاری ئەڵمانی بۆ هاوکاریکردنی خانمان چەند رێنماییەک دەخاتەروو تا چیتر قژیان هەڵنەوەرێت.

1-بە توندی دەستهێنان بە بێخی قژتدا، کاتێک وشکی دەکەیتەوە، ئەمە یەکێکە لە هەڵەکان کە تۆ ئەنجامیدەدەیت، کە دەبێتەهۆی هەڵوەرینی قژت.

2-باشترە هەمیشە قژت خۆی وشک بێتەوە بە هەوای ئاسایی، چونکە ئامێرە گەرمەکان زیان بە قژت دەگەیەنن، بەڵام کاتێک زۆر پێویست دەبێت هەوڵبدە هەواکەی هێندە گەرم نەبێت و دوور بیگرە یان بەکارهێنانی سپرا و کرێمی پاراستنی قژ لە گەرمی.

3-هەوڵبدە شانەی گونجاو بۆ قژت هەڵبژێریت، چونکە ئەو شانانەی دانەکانیان هاوشێوەی فڵچەیە یان پلاستیکە زیانی پێدەگەیەنێت.

4-پێویستە هەموو قژێک 6-8 هەفتە جارێک نیو سانتیمەتری لێ ببڕێت، بۆ ئەوەی باشتر گەشەبکات.

5-بەگشتی قژی درێژ پێویستی بە خزمەتی زیاترە، بۆ ئەوەی وشک نەبێتەوە سەرتاڵەکانی، هەربۆیە گرنگە شامپۆی تەندروست و تایبەتی بۆ بەکاربهێنیت بەپێی جۆری قژەکەت، هاوکات هەفتانە ماسکی خۆراکی بۆ بکەیت تا هەمیشە بە شێداری و گەشاوەی بمێنێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانكۆیا هارڤارد: پێـتڤییه‌ نه‌خۆشییا شه‌كرێ بهێته‌ كۆنترۆلكرن.

Lalish Duhok

نێزیكی نیڤا گەنجێن ئێراقێ مادێن هشبه‌ر بكاردئینن

Lalish Duhok

10 خوارنێن زیان به‌خش دڤێت نه‌ ده‌یه‌ زارۆى هه‌تا ئێك سالى

Lalish Duhok