شبكة لالش الاعلامية

كوره‌كێ كورد و كچه‌كا چینی ھه‌ڤژينيێ دكن

كوره‌كێ كورد و كچه‌كا چینی ھه‌ڤژينيێ دكن
K24 – گەڤەڕ

دوای یەكترناسین و ئەڤینداری كوڕێكی كوردو كچێكی چینی بڕیاری ھاوسەرگیریاندا.

كورتولوش چاپراز، گەنجێكی كوردی خەڵكی شاری گەڤەڕی باكووری كوردستانە، ئەو زیاتر لە ھەشت ساڵە لە چین دەژیت، دوای ماوەیەك ئاشنایەتی لەگەڵ كچێكی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا ژیانی ھاوسەری پێك بێنن.

ئاھەنگی ئەو كوڕە كوردە و كچە چینیەكە لەشاری گەڤەڕ بە دابونەریت و ئاھەنگی كوردەواری بەڕێوەچوو، كەسوكاری زاوا بە گوتنەوەی بەند و گۆرانی رەسەنی ناوچەكە دەوری بوكیاندابوو، بووكیش بە بزەوە سەرنجی زاوای داوە.

كورتولوشی زاوا بە كوردستان24 گوت: “ئێمە یەكترمان خۆشدەوێت و كەسوكاری ھەردوولاشمان رێگرنەبوون لە ھاوسەرگیریمان”.

كەسوكاری بووك بۆ بەشداری كردن لە ئاھەنگی كچەكەیان ھاتوونەتە باكووری كوردستان و ھەرچەندە لە زمانی خزمانی زاوا حاڵی نەدەبوون، بەڵام دڵخۆشی بە سیمای ئەوانەوە دیاربوو.

بووك بەناوی شان شان، لەنێو ئاھەنگەكەیان بۆ كوردستان24 دواو گوتی: “من یەكەمجار ھاتمە گەڤەڕ، زۆر دڵخۆشبووم كەسوكاری كورتولوشم خۆشویست و سوپاسی ئەوان دەكەم، ھەروەھا كولتووری ئەوانم زۆر لەلا جوانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشترین کرێم بۆ نووكرنا پيستى

Lalish Duhok

ب ئەڤان پێکهاتان موویێ سەرێ خوە ژ وەریانێ رزگار بکە

Lalish Duhok

هنده‌ک زانیارى دەربارەى نەخۆشیيا سیل

Lalish Duhok