شبكة لالش الاعلامية

هۆلەندا بۆ بەغدا: پرسا فرۆکخانان و بودجەى لگەل کوردستانێ چارەسەر بکن

هۆلەندا بۆ بەغدا: پرسا فرۆکخانان و بودجەى لگەل کوردستانێ چارەسەر بکن

رووداو – هەولێر

کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەکەی نیگەرانە لە بڕیاری درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان و داواشدەکات بەغدا دەست بە گفتوگۆی مانادار لەگەڵ هەولێر بکات.

لە راگەیێندراوێکدا، کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند “نیگەرانن لە بڕیاری درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کە زیان بە گەشەکردنی ئابووری دەگەیێنێت”.

کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەشڵێت “ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەردەوامبێت لەسەر گفتوگۆی مانادار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی پشکی بودجە و کێشە هەڵواسراوەکانی دیکە، بەپێی دەستووری عێراق”.

کۆتایی مانگی رابردوو، بە بڕیاری حەیدەر عەبادی جارێکی دیکە گەمارۆی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان بۆ سێ مانگ درێژکرایەوە، واتە تاوەکو 31-5-2018.

وەک هەنگاوێک دژی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان، حکومەتی عێراق لە 29-9-2017ـەوە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی راگرتووە، هەرچەند بەرپرسانی کوردستان دەڵێن داواکارییەکانی بەغدایان جێبەجێکردووە، بەڵام هێشتا عەبادی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نەداوە.

جگە لە هۆڵەندا، لە ماوەی رابردوودا وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەش داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستانیان کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەردۆگانی ب فەرمی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ رێورەسمێن سویندخوارنێ داخواز کرە تورکیا

Lalish Duhok

داوى بڕیار ده‌ربارەی داخلبوونا قوتابیێن پۆلێن 9 و 12ێ هاته‌ دان

Lalish Duhok

شاره‌زايه‌كا ئابوورى:به‌غدا ب 36 مليار دۆلاران قه‌ردارا هه‌رێما كوردستانێ يه‌

Lalish Duhok