یونسێف مه‌ترسیدارترین وه‌لات بۆ زارۆكێن ژ نوو ژ دایكبووى ل جیهانێ دا دیاركر
كورد سات:
ڕێكخراوی یونسێف وڵاتی پاكستانی وه‌ك مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ منداڵی تازه له‌دایكبوو له جیهاندا ده‌ستنیشانكرد،ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه له 1000 منداڵ كه له پاكستان له‌دایك ده‌بن 46 یان ده‌مرن.
ڕێكخراوه‌كه كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاستی به دووهه‌م وڵات وه‌ك مه‌ترسیدارترین وڵات بۆ منداڵی تازه له‌دایكبوو له جیهاندادیاریكرد هه‌روه‌ها وڵاتی ئه‌فغانستانیش له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبهندیهكهدادێت.
ڕاپۆرته‌كه‌ی یونسێف مردنی منداڵانی تازه له‌دایكبووی بۆ سێ هۆكار گه‌ڕاندۆته‌وه ئه‌وانیش له‌دایكبوونی پێش وه‌خته، گرفتی كه‌می ئۆكسجین له كاتی له‌دایكبووندا،توشبوونی منداڵی تازه له‌دایكبوو به نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كانی وه‌ك هه‌وكردنی سیه‌كان،دووچاربوونی خوێن به نه‌خۆشی.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ساڵانه ده‌تواندرێت ژیانی سێ ملیۆن منداڵ له ڕێگای باشتركردنی چاودێری له‌دایكبوونی منداڵان له مردن ڕزگار بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
