سەبارەت مووچەى و دەرمالهيا ڤان مامۆستایان زانیاریەکا گرنگ دئێته ئاشکهراكرن
SNN:
یەکێتیی مامۆستایان سەبارەت بەشێوازی پێدانی موچەی مامۆستایانی سەرپەرشتیارو ھاوتاکردنی لەگەڵ سیستمی موچە ھاوشێوەی بەغدا ڕونکردنەوە دەدات، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکەش دڵنیایی دەدات و جەختدەکاتەوە، “ھەرکات کار بەسیستمی موچەی بەغدا بکرێت ئەو مامۆستا سەرپەرشتیارانە موچەیان کەمناکرێتەوە”.
پێشتر ڕاگەیەنرا کە سیستمی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ھەرێم ھاوتای بەغدا دەکرێت، ئەوەشخرایەڕوو، ئەگەر کار بەو ھەنگاوە بکرێت مامۆستایانی سەرپەرشتیار لەھەرێم موچەیان کەمدەکرێتەوە.
مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەSNNی ڕاگەیاند، “ئەو سیستمی موچەیەی بۆ مامۆستایانی ھەرێم لەپێشتردا ئامادەکراوە، لەسیستمی موچەی حکومەتی عیراق وەرگیراوە، بۆیە ئەگەر موچەش ھاوتابکرێت بەتایبەت موچەی مامۆستایانی سەرپەرشتیار کەمناکرێتەوە”.
ئەوەشی ڕونکردەوە، “بەوپێیەی جیاوازیەکی کەم لەنێوان شێوازی پێدانی موچە بەمامۆستایانی سەرپەرشتیار لەنێوان ھەولێرو بەغدادا ھەیە”.
وتیشی:”چەند دەرماڵەیەکی تایبەت بۆ مامۆستایانی سەرپەرشتیار ھەیە کە بەناوی دەرماڵەی نازناوی زانستی خەرجدەکرێت و پشت بەسیستمی بەغدا دەبەسترێت، بەڵام ئەوەی گرفتە لەھەرێم بریتیە لەوەی، چەند دەرماڵەیەکی مەترسی بۆ ژمارەیەک موچەخۆر خەرجکراوە کە لەبەغدا بونی نییە”.
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “ھەرکات سیستمی موچە لەنێوان ھەرێم و بەغدا یەکبخرێتەوە، مامۆستایانی سەرپەرشتیار زەرەرمەندنابن، تەنانەت ئەگەر کار بەسیستمی موچەی بەغداش بکرێت، چونکە پێشتر سیستمی موچە بۆمامۆستایان لەسەر بنەمای سیستمی موچەی بەغدا ئامادەکراوەو کاری لەسەرکراوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
