چیرۆکا دایک و کورێ وێ ل هەولێرێ ب چەقۆيان هاتينه كوشتن
رووداو – هەولێر
لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵەی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی دایک و کوڕێک بە کوژراوی دۆزرانەوە، کوڕەکە سەربڕدراوە و دایکیشی بە چەقۆ لێیدراوە. پۆلیس دەڵێت، دوو کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
زەینەبی پیرە دایک تەمەنی 66 ساڵە، لەگەڵ عەباسی کوڕی لەسەر حەسیرێکی رەق لە شرینی خەودا و لە خانووی خۆیاندا بە چەقۆ کوژران.
عەباس ئیسماعیل تەمەنی 31 ساڵە و سەربڕدراوە، دایکیشی لە پشتەوە ئەوەندە چەقۆی لێدراوە تا رۆحی دەرهاتووە، ئەوان کوردی شەبەکن خەڵکی خەزنەن لە دەشتی نەینەوا، شەڕی داعش ئەوانی دەربەدەرکردووە.
پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دوو کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
دراوسێ و خەڵکی کۆمەڵگاکە باسی چۆنییەتی رووداوەکە دەکەن و ئاشکرای دەکەن کە چۆن و بەچی کوژراون. بەگوتەی خەڵکەکە، بکوژەکە ئەوەندە شارەزابووە هەموو ماڵەکەیان شێواندووە بۆ ئەوەی بڵێن، دزێک هاتووە و ئەوانی بۆ پارە کوشتووە.
جەعفەر زەینەل، برای زەینەبە لە دەشتی نەینەواوە هاتووە، سوێند دەخوا کە خوشکەی و خوشکەزاکەی بێ گوناحن و دەشڵێت “ئەوان هەژاربوون و ئیشی کرێکارییان دەکرد و هیچ كێشەیەکیان نەبووە”.
خەڵکی کۆمەڵگای کانی قڕژالە دەڵێن، یەکەمجارە رووداوێکی لەم شێوەیە دەبینن.
جەوهەر عەزیز، دراوسێی کوژراوەکانە و دەڵێت “ئینشائەڵڵا ئەوەی ئەو کارەی کردووە بە سزای خۆی دەگات، چونکە ئەوان هیچ تاوانێکیان نەبووە”.
خاڵی ئیسماعیل دەڵێت، خوشکەزاکەی ئەو بڕیاریدابوو ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت، بەڵام ئەو رووداوەکە ئەو خەونەی لەگۆڕنا و نەبوو بە زاوا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
