شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دارایی: ڤێ هەفتيێ لیستين دابەشکرنا مووچەى دێ ئامادە كه‌ين 

وەزیرێ دارایی: ڤێ هەفتيێ لیستين دابەشکرنا مووچەى دێ ئامادە كه‌ين 

باسنيوز:

وەزیری دارایی و ئابووری ڕای گەیاند لە دوو ڕۆژدا لیستی مووچەی وەزارەتەکان بە سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتکردنی مووچە ئامادە دەن. بەڕێوەبەری گەنجینەیەکی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای کرد کە رێنمایی پێویستیان پێ دراوە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بەپێی سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتی مووچە دابەش بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/4/2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەکان ئەنجامی دا، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کرد: ”سەرجەم گەنجینەکان لەپێناو دەربازبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهاتن بەم بارە ناهەموارەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم مووچەخۆران، ئامادەیی تەواویان دەربڕی کە لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو، سەرجەم ئەو لیستانەی پێویستە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت بۆ گونجاندنی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکەی مووچە، پێداچوونەوەی پێدا بکەن“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەگەڵ وەزیرانی پەروەردە و تەندرووستی گفتوگۆی کردووە، تاوەکوو لیستەکانی وەزارەتەکانیان بنێرنە وەزارەتی دارایی. داواشی لە سەرجەم وەزارەتەکان کرد کە لیستەکانی دابەشکردنی مووچە بنێرن.

ڕێباز حەملان ئاشکرای کرد کە بڕێک پارەیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە پێگەیشتووە، بەڵام کەمترە لەو ٣٧٥ ملیار دینارەی کە بڕیار بووە مانگانە پێیان بدرێت. گوتیشی: ”چاوەڕێی ٣١٧ ملیارەکەی بەغدا و ٢٥ ملیار دینارەکەی ئەمریکییەکان دەکەین“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دارایی ڕای گەیاند: ”هەر ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت گفتوگۆمان کرد تاوەکوو خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ئەو ١٠ ملیار دینارەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ١٢ ملیارەی بۆ پێشمەرگە و ئاسایش دانراوە، هەماهەنگی بکرێ بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی پارەکانیان بەسەر کارمەندان و مووچەخۆرانی هەردوو وەزارەتەکە“.

بەڕێوەبەری یەکێک لە گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری دارایی و گەنجینەکاندا بەشدار بوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/4/2018، وەزیری دارایی ڕێنمایی تایبەت بە سیستەمە تازەکەی پاشەکەوتی مووچەیان پێ داوە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای گەڕانەوەیان بۆ شار و شارۆچکەکان، بەڕێوەبەری گەنجینەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری یەکەی ژمێریاریی فەرمانبەران کۆدەبنەوە و تاوتوێی چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بەپێی خشتە نوێیەکەی دابەشکردنی مووچە دەکەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیار دراوە مووچەی مانگی 1/2018ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی سیستەمە نوێیەکەی پاشەکەوتی مووچە دابەش بکرێت.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا سیستەمێکی نوێی پاشەکەوتکردنی مووچە دابڕێژێت کە بەهۆیەوە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێشنیازه‌كا نوو ژ ئێكه‌تيا ئه‌ورۆپا تایبه‌ت ب پرسا په‌نابه‌ران

Lalish Duhok

ئيرۆ شانده‌كێ ھەرێما كوردستانێ دێ چتە بەغدا

Lalish Duhok

ل نه‌مسا 22 په‌نابه‌رێن عێراقى و سوورى هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok