شبكة لالش الاعلامية

ئه‌مریكا: ڤه‌كێشانا خۆ ژ سووریا لگه‌ل كوردا دێ به‌حس كه‌ين 

ئه‌مریكا: ڤه‌كێشانا خۆ ژ سووریا لگه‌ل كوردا دێ به‌حس كه‌ين 
K24 – هه‌ولێر:

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له‌ سووریا، له‌گه‌ڵ كورد و هاوپه‌یمانان له‌ راوێژدان.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئێستا له‌گه‌ڵ كورد و وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و باس له‌و پێداویستییانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای كشانه‌وه‌ پێویستن.

ماتیس له‌ وه‌ڵامی پرسیارێك له‌ باره‌ی پابەندی ئەمریكا بەرامبەر بە كورد لە رۆژئاوا گوتی: “ئێستا لە گفتوگۆ و راوێژكردنداين لەگەڵ ھاوپەیمانەكان و ھەندێك لایەنی دیكەش, بەمزووانە لەسەر ئەو پرسە دەگەينە چارەسەر”.

كۆتایی مانگی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ ویلایه‌تی ئۆهایۆ رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان له‌ سووریا ده‌كشێننه‌وه‌, ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی جێگه‌ی نیگه‌رانی هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ تایبه‌تیش دوای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون و داگیركردنی عه‌فرین.

ئه‌مه‌ریكا، كه‌ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ دژی داعش، نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له‌ سووریایه‌ و هاوكاری هێزه‌ زه‌مینییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی داعش له‌ سووریا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دهۆكێ‌ نێزیكی 90 هزار پەنابەر ل چار كەمپان دژین

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێمێ دێ جادده‌يان بۆياغ كه‌ت

Lalish Duhok

پۆتین ب 75% یا ده‌نگان ب سه‌رۆكێ رووسیا هات هه‌لبژارتن ڤه‌

Lalish Duhok