عه‌فرین لبه‌رده‌م گه‌فا گهۆڕینا دیمۆگرافی دایه
K24 – هه‌ولێر:
گۆڕینی دیمۆگرافی له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌رووی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه و له‌م رووه‌شه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر عه‌فرین هاوڕان، به‌ڵام بۆ شێوازی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه. دوای داگیركردنی عه‌فرین، چه‌ندین خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره‌ی رۆژئاوای كوردستان نیشته‌جێكران.
شارۆچكه‌ی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی 58 رۆژی‌دا به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، له‌لایه‌ن توركیاوه، به هاوكاری چه‌ند فه‌سیلێكی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا، داگیركرا.
له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، نزیكه‌ی 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون و 680 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ا. م
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
